لانە یەکێکە لە یەکەمەکانی ئەمساڵی خوێندن
شاری هەڵەبجە ساڵانە ژمارەیەک لە خوێندکارەکانی ڕیزبەندی یەکەمەکانی هەرێم بۆ پۆلی ١٢ بەدەستدەهێنن، ئهمساڵیش دوو لە خوێندکارەکانی ئەو شارە لەسەر ئاستی هەرێم پلەی دووەم و لەسەر ئاستی شارەکەش پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.
میهرەبان سەلام کاکەیی
هەڵەبجە- ئێوارەی دوێنێ ناوی خوێندکارە یەکەمەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بڵاوکرایەوە، ژنانی گەنج توانییان ڕێژەی زۆرینەی یەکەمەکان بەدەستبهێنن و ئاستی زیرەکی و لێهاتووییان نیشان بدەن.
دوو لەو خوێندکارە یەکەمینانە، پهیمان حهمهئهمینە، کە خوێندكارى ئامادهیی كیمیابارانى كچانه و به تێكڕاى كۆنمرهى ٩٦.١٤ بووە دووەم لەسەر ئاستی وێژەیی و لانه عهزیز شهوكهتیش، کە خوێندکاری ئامادەیی هەڵەبجەی کچانە، به تێكڕاى كۆنمرهى ٩٩.٧ پلەی دووەمی لهسهر ئاستى زانستى لە هەرێمی کوردستان و یەکەمی شاری هەڵەبجەی بەدەستهێنا.
لانە عهزیز شهوكهت له لێدوانێكیدا بۆ نوژنها باسی لە سەرکەوتنەکانی کرد و وتی: ههستێكی خۆشم ههیە، بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بم له هاویندا دهستم به خولی هاوینه كرد، ڕۆژانه پێنج کاتژمێر خوێندوومە.
جێی ئاماژەیە، دوێنێ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتى هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ڕاگەیاند، لەسەر ئاستى هەرێمی کوردستان، ٨ خوێندکار یەکەم، ١٨ خوێندکار دووەم و ١٨ خوێندکاریش سێیەم بوون، کە ٪٧٢ی یەکەمەکان لە شاری سلێمانی و هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیان بوون و ٪٢٨ی یەکەمەکانیش لە شاری هەولێر و دهۆک بوون.