بەشی زۆری هاوڵاتیان لە عێراقدا کرێچین

بە پێی ئامارێکی جیهانی عێراق لە كۆی ١٩٦ وڵاتى جیهان لە پلەی ١١١ـی جیهان دێت لە ڕێژەی خاوەندارێتی خانوو، كە دەكاتە نزیكەى لە ٧٤٪، واتە لە ٢٦٪ دانیشتووانی عێراق كرێچین.

ناوەندی هەواڵ

 

پۆلێن بەندییەكی نوێی نێودەوڵەتی تایبەت بە ڕێژەی خاوەنداری خانوو و ڕێژەی كرێچێتی لە جیهاندا بڵاو كرایەوە، بەپێی پۆلێنبەندییەكە، عێراق لە كۆی ١٩٦ وڵاتى جیهان لە پلەی ١١١ـی جیهان دێت لە ڕێژەی خاوەندارێتی خانوو، كە دەكاتە نزیكەى لە ٧٤٪، واتە لە ٢٦٪ دانیشتووانی عێراق كرێچین.

 

عێراق بەدەست قەیرانێكی سەختی نیشتەجێبوونەوە دەناڵێنێت، بەو پێیەی یەكەكانی نیشتەجێبوون كەمە، ئەم كێشە دەگەڕێتەوە بۆ بەردەوامبوونی كەمی دابەشكردنی زەوی، هەروەها نەبوونی سیاسەت و ستراتیژیەتی نیشتەجێبوون بەشێوەیەكی گونجاو، كە پێویستی بە گەشەكردن هەیە لە ڕێگەی دامەزراندنی شارە نوێییەكانەوە.

 

بەرپرسی سەنتەری ناوچەیی بۆ لێكۆڵینەوە ڕایگەیاندووە، قەیرانی نیشتەجێبوون لە عێراق ڕەگ و ڕیشەی قووڵی هەیە و لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردووەوە تا ئێستا بەردەوامە، چونکە حکومەت هەوڵی دابەشكردنی زەوی و یەكەی نیشتەجێبوونى بە هاوڵاتیان نادات، هۆکارێکی دیکەی گەڕاندەوە بۆ سنوورداربوونی داهاتی تاكی عێراقی لەبەرامبەر پێنەدانی قەرز و بەخشین لەلایەن دامەزراوە و بانكەكانەوە، كە وایكردووە بەدەستهێنانی خانووی نیشتەجێبوون زۆر سەخت بێت، لە بەرامبەریشدا ڕێژەی دانیشتوان لە زیادبووندایە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیدروستبوونی قەیران.

 

ڕاپۆرتەكانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق هەرچەندە نادرووستن، بەڵام ئاماژە بە ڕێژەیەكی بەرزی خێزانی بێ خانوو دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا کرێی خانووەکان زۆرن و پێدەچێت هاوڵاتیان تەواوی داهاتیان بدەن بە کرێ.