بە دروشمی "نا بۆ چەکی کۆمەڵکوژ، نا بۆ کاولکردنی ژینگە" دوو گەنج لە سەردەشتەوە گەیشتنە هەڵەبجە
دوو پاسکیلسواری ماوەی ١٢ رۆژە لە شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، بە دروشـمی "نا بۆ چەکی کۆمەڵکوژ، نا بۆ کاولکردنی ژینگە" بەرەو شاری هەڵەبجە بەڕێکەوتن و ئەمڕۆ گەیشتنە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە.
هەڵەبجە
پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ لە شاری هەڵەبجە پێشوازی لەو دوو پاسکیلسوارە گەنجە کرا کە بە دروشمی "نا بۆ چەکی کۆمەڵکوژ، نا بۆ شەڕ و کاولکردنی ژینگە، بەڵی بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیان و ژینگەی تەندروست" لە شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەڕێکەوتوون.
دوو پاسکیلسوارەکە ناویان پرشنگ رستگار و سامان حهسهن خان پوورە و ماوهی ١٢ ڕۆژه له شاری سهردهشتهوه بۆ ههڵهبجه بەڕێکەوتوون، پرشنگ رستگار لە بارەی گەشتەکەیانەوە وتی: پاش ئهوهی له شاری هەڵەبجە مهراسیمێك بۆ یادی سهردهشت بهڕێوەچوو به مهبهستی دهربڕینی سوپاس گهشتینه هەڵەبجە، دروشمەکەمان "نا بۆ چەکی کۆمەڵکوژ، نا بۆ کاولکردنی ژینگە"یە، چونکە ژینگەکەمان لە ئێستادا لە ژێر هەڕەشە دایە و تا ئێستاش چەکی كیمیایی و کارەسات بەردەوامن.
سەبارەت بە سووتانی دارستانەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرشنگ رستگار وتی: حكومهتهكان دهیانهوێت ژینگهمان بسوتێنن و لە ناوی ببەن، ئێمە به كاری خۆمان دهیسهلمێنین كە پارێزگاری لە ژینگەکەمان دەکەین، ئێمە بە پاسکیلسواری و ژینگەدۆستی دەیسەلمێنین کە كورد یهكێكه له خەڵكه دڵسوز و ئاشتیخوازهكان و حکومەتەکان ساڵ بە ساڵ گرفت بۆ کورد دروست دەکەن، بەڵام دەبێت بزانن لەناوچوونی کورد، لەناوچوونی خۆیانە.
وابریارە هەر ئەمرۆ هەردوو پاسکیلسوارەکە بە پاسکیل بگەڕێنەوە بۆ شاری سەردەشت و پەیامی هەڵەبجە بۆ سەردەشتیەکان ببەنەوە.