"بەردەوامی بە ڕێبازی زیلان دەدەین"
لە سەردەشتی شەنگال بە بۆنەی ساڵیادی چالاکییە گیانبازییەکەی زەینەب کناجی-زیلان، بە بەشداری ئەندامانی ئەنجومەن کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو و ڕێبەرانی خەباتی ئازادیخوازی مانگی حوزەیران بەبیر هێنرایەوە.
شەنگال
ئەنجومەنی ژنانی سەردەشت لە شەنگال بۆ یادی شەهیدانی مانگی حوزەیران و زەینەب کناجی-زیلان لە ٢٠ی حوزەیرانەوە دەستی بە ڕیزە چالاکی کردووە و دوێنێش ئەنجومەنەکە بە بەشداری ئەندامانی یادی زیلانیان بەرز ڕاگرت و بە خولەکێک ڕێزگرتن چالاکییەکانیان دەستی پێکرد.
"دەبین بە شوێنکەوتووی زیلان"
نەعم ئیلیاس، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی سەردەشتی وتی: هەموو شەهیدانی ئەم مانگە لە کەسایەتی شەهید زیلاندا بەبیر دەهێنینەوە، شەهیدان پێشەنگمان بوون و بەو پێیەش ئەمڕۆ دەتوانین بەرەنگاری دوژمنی دڕندە ببینەوە. شەهید زیلان لە دژی ئەو پیلانەی کە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ داڕێژرابوو، چالاکی گیانبازی ئەنجامدا و ئەو پیلانەی پووچەڵکردەوە. دوای ئەو چالاکییە ترسێکی گەورە هاتە ناو دڵی دوژمنانەوە، سیاسەت و پیلانگێڕی ئەو سەردەمە ئێستاش بەردەوامە. ئەگەر لەسەر بیرۆکەکانی ڕێبەرایەتی خۆمان ڕێک نەخەین، دوژمن زیاتر هێرش دەکاتە سەر ژنان، ئەم مانگە مانگی ژنانە، ژن هەرگیز کۆیلایەتی و زەلیلی قبوڵ نەکردووە، ئێمەش وەک ژنی ئێزدی خۆمان لە هیچەوە بنیات ناوە. ئازاری هەموو ژنان وەک یەکە، ئێمە گۆشەگیریی ڕێبەرایەتی قبوڵ ناکەین، وەک ژن شوێنپێی شەهیدان هەڵدەگرین و یادی زیلان و سەما و هەموو شەهیدان بەرز ڕادەگرین.
"زیلان بە چالاکییەکەی وەڵامی پیلانگێڕانی دایەوە"
خالیدە خدر، ئەندامی ئەنجومەنی سەردەشت وتی: ئێمە لە سەردەشتی شەنگال کۆبوونەوە بۆ یادی شەهید زیلان ئەنجام دەدەین و یادی دەکەینەوە، لە کەسایەتی شەهید زیلاندا هەموو شەهیدان بەبیر دەهێنینەوە، شەهید زیلان پیلان و پلانەکانی دژ بە ڕێبەر ئاپۆی قبوڵ نەکرد و کردەیەکی فیداکاری ڕێکخست، ئەمڕۆ هیچ لەبارەی دۆخی ڕێبەرایەتییەوە نازانین، ئێمە دەمانەوێت زانیاری وەربگرین و خەبات دەکەین تا زانیاری نوێمان دەستدەکەوێت، لە کۆتاییدا دەڵێم ئێمە دەبینە پێهەڵگری هاوڕێ زیلان.