"هیچ چاڵێک لە دەوری ناوەندەکانی کارەبا دروست نەکراوە"

 لقی ئامەدی ژووری ئەندازیارانی کارەبا ڕایگەیاند، هیچ چاڵێک لە دەوری ناوەندەکانی کارەبا دروست نەکراوەو هیچ ڕێوشوێنێک لەو ناوچانە نەگیراوەتەبەر کە هێڵەکانی کارەبای پێدا تێدەپەڕن.

ناوەندی هەواڵ

 

لقی ئامەدی ژووری ئەندازیارانی کارەبا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە ئاگرکەوتنەوەکانی چناری سەر بە ئامەدو شەمرەخی ماردینی ڕاگەیاند.

 

لە لێکۆڵینەوەکەدا دۆزینەوەی سەرنجڕاکێش دەرکەوتووە، ئەو شتانەی دۆزراونەتەوە بەم شێوەیەن:

 -دەرکەوت ئەو شوێنەی ئاگرەکە لێیەوە دەستی پێکردووە کێڵگەی کشتوکاڵی بووە و هیچ چاڵێکی تێدا نەبووە.

-لە زۆر خاڵدا لە هێڵەکانی پەیوەندیکردندا درێژکراوەو خستنەسەر دەستنیشان کراوە.

 

-دەرکەوت کە فیوزەکانی OG ی ستوونەکان لە شوێنی خۆیان نەبوون، لەبری ئەوە لەلایەن گەیەنەرەکانەوە بەیەک بەستران و بەهۆی ئەوەی خاڵەکانی پەیوەندیکردن شل بوون، لەوانەیە ئەوە بووبێتە هۆی تێکچوونی کارکردن.

 

- زۆرێک لە ستوونەکان ئیزۆلەیتەرەکانیان شکاوە و لەوانەیە ئەمەش کێشەی لێکەوتبێتەوە.

 

- ستوونی دار لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان لە هێڵەکانی OG دۆزرایەوە، ئەم ستوونە دارانە گونجاو نین.

 

- هیچ ڕێوشوێنێکی خۆپارێزی نەگیراوەتەبەر لە ئەگەری ئاگرکەوتنەوە لەو ناوچانەی کە هێڵەکانی کارەبا تێیدا تێدەپەڕن. لە ژێر ستوونەکان چیمەن هەیە و کۆنکرێت نییە، چیمەنی ژێر ستوونەکان نەبڕاوە.

 

- دیاری کرا کە ڕەنگە چیمەنی ژێر هێڵەکانی OG ڕێگەی بۆ ئاگرەکە کردبێتەوە.

 

- دەرکەوت کە ئایزۆلاتۆرەکان بە شێوەیەکی شل بەستراونەوە و ئەمەش لە ڕووی تەکنیکییەوە گونجاو نییە.

-تۆڕەکە پشکنینی بۆ نەکراوە و چاک نەکراوەتەوە و خزمەتگوزاری تەکنیکی ئەنجام نەدراوە.

 

- پارافودر نەبووە، کە بووەتە هۆی دروستبوونی کەوانە، پێویستە پارافۆدەر لە سەرەوە و خوارەوەی هێڵەکان و لە دەرگای چوونە ژوورەوەی محاویلەکان بەکاربهێندرێت.