حورا نیکبەخت چالاکوانی مافی ژنان بۆ زیندانی ئەڤین گواسترایەوە

حورا نیکبەخت، چالاکی مافی ژنان، دوای دەستبەسەرکردنی، گواسترایەوە بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئەڤین.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ حورا نیکبەخت، سەرنوسەر و چالاکی مافی ژنان، دەستبەسەرکرا و بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئەڤین گوازرایەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ١٧ی حوزەیران حورا نیکبەخت لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس وێنەی بانگهێشتنامەکەی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای لێکرابوو، کە بۆ "بەرگریکردن لە تۆمەتبار کردنی" سەردانی یەکەی نیزامی بکات.

 

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەم چالاکوانەی مافی ژنان بە تۆمەتی "سوکایەتی کردن بە خامنەیی" و "پڕوپاگەندە دژی نیزام" تۆمەتبار کراوە.

 

حورا نیکبەخت، بەڕێوەبەری بڵاوکراوەکانی "مەشقی یەکسانی" لە هەژماری بەکارهێنەری خۆی لە کەناڵی ئێکس ڕایگەیاندووە کە "تۆمەتبار کراوە بە ئاسایش" و نووسیویەتی: تۆمەتی من ئەوەیە کە من ژنم، ژنێکی خوازراو و جەماوەری کۆماری ئیسلامی (گەمژە، ژێردەستە، وابەستە و قبوڵکار) نیم و حەزم لێیە وەک ئەوەی دەمەوێت ژن بم.