شارەوانییەکی جەهەپە تێچووی هاوسەرگیریی کۆچبەرانی بۆ ١٠ هەزار لیرە بەرز کردەوە

بورجو کۆکسال،  سەرۆکی شارەوانی ئەفیۆن کارا حەساری جەهەپە، کە بە وتە فاشیستەکانی ناسراوە، تێچووی هاوسەرگیری بۆ کۆچبەران لە ٤٠٠ لیرەوە کردە ١٠ هەزار لیرە، ئاماژەی بەوەکرد، ئەمە کاریگەری لەسەر ژنان دەبێت و  کۆتایی بەو کردارانە بهێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

بورجو کۆکسال، سەرۆکی شارەوانی ئەفیۆن کارا حەساری جەهەپە، کە شوێنی کاری کۆچبەرانی لە ئەفیۆن کارا حەسار گرت و ڕووبەڕووی کاردانەوە بووەوە، بەردەوامە لە لێدوانە جیاکارییەکانی، هەروەها ئەمجارە بە جیاکاری لە دژی ئەو کۆچبەرانەی هاوسەرگیری دەکەن بووە ڕۆژەڤ.

 

بورجو کۆکسال لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، بۆ تێچووی هاوسەرگیری، ئەو نرخانەی دیاریکراون کاتییە و بۆ کۆچبەران ٢٥ هێندە زیاد دەکرێت، نرخی هۆڵی هاوسەرگیری شارەوانی، کە ٤٠٠ لیرەیە و ١٢ دۆلار دەکات، دەبێتە  ١٠ هەزار لیرە کە دەکاتە ٣٠٩ دۆلار بۆ کۆچبەران.

 

دەربارەی ئەو بڕیارە لەسەر هەژماری دیجیتاڵی شارەوانی ئەم نووسینە بڵاوکراوەتەوە: ئەنجومەنی شارەوانی ئەفیۆنکاراهیسار لەگەڵ حەقدایە، لەگەڵ گەلی خۆمان ڕیارمان دا، مایەی خێربێت بۆ شارەکەمان.

 

"جاریکی دیکە ژنان دەبنە زیانبەرکەوتوو"

فیدراسیۆنی ژنانی تورکیا "TKDF" لە هەژماری دیجیتاڵی میدیای خۆیدا لە X ، نووسیویەتی: لە ئافیۆن، سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردراو، بورجو کۆکسال، لەو ڕۆژەوەی کە گەیشتە دەسەڵات، چاودێری هەڵوێستی ئەو لە دژی کۆچبەران دەکەین، لە دواین کرداردا بڕی تێچووی هاوسەرگیری لە ٤٠٠ لیرەوە کرایە ١٠ هەزار لیرە، لە هەرێمی ئافیۆن ڕێژەی دانیشتوانی هەرێم ١.٥%  بووە ئەم ڕێژەیە ئاماژە بەوە دەکات کە لەلایەن شارەوانییەوە، ئەم نایاساییە بە تەواوی ئامانجی پۆپۆلیستە، لە ئەنجامی ئەم جیاکارییەدا، چیتر ناتوانن هاوسەرگیری بەپێی یاسا ئەنجام بدەن و تەنها لە ڕێگەی مەلاوە ئەنجام دەدرێت، ئەوەی جارێکی دیکە زیانبەرکەتوو دەبێت ژنانن، بورجو کۆکسال پیویستە دەستبەجێ کۆتایی بەو جیاکاری و نایاساییە بهێنێت.

 

بە لێدوانە ڕەگەزپەرستییەکانی لە دژی دەم پارتی ببووە ڕۆژەڤ

بورجو کۆکسال لە بەرنامەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئاداردا بە لێدوانە ڕەگەزپەرستییەکانی ببووە ڕۆژەڤ، لە ٦ی ئادار وتی: کاتێک من هەڵدەبژێرم، دەرگای شارەوانی بەدەر لە پارتی دەم کراوە دەبێت بۆ هەموو پارتە سیاسییەکان.