بڕیاری بێتاوانی بۆ ئەو ژنانەی بەشداری ڕێپێوانی شەوی فێمینیست بوون درا
٣٣ ژن کە بەشداری ڕێپێوانی شەوی فێمێنیستی بوون و لە دژیان دۆسیە کرابووەوە، بڕیاری بێتاوانیان بۆ درا.
![](https://jinhaagency1.com/uploads/so/articles/2024/05/20240502-20240502-20240502-feminist-gece-yuruyusu-jpg64caa4-image-jpg6b11ad-image-jpg3e203f-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
لە ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، "ڕێپێوانی شەوی فێمێنیستی" لە بەیئۆغڵو، ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، ٣٥ کەس کە ٣٣یان ژن بوون، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ڕێپێوانەکەدا تۆمەتبارکران و دۆسیە لە دژیان کرایەوە.
ئەو کەسانە کە دادگایی کران، بە تۆمەتی "دژایەتیکردنی یاسای ژمارە ٢٩١١ی ڕێپێوان و خۆپیشاندانەکان"، "بەرەنگاربوونەوەی ئەرک" و "زیان گەیاندن بە موڵکی گشتی، داوای ٣ بۆ ١٠ ساڵ زیندانیان بۆ دەکرا، دانیشتنی دەیەمی کەیسەکە لە ٥٨ەمین دادگای تاوانی ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو.
بڕیاری بیتاوانی
لە دۆسیەکەدا داواکاری گشتی ڕایگەیاند "بێچەک بەشدارییان لە خۆپیشاندان و ڕێپێوانی نایاساییدا کردووە و سەرەڕای ئاگادارکردنەوەکان بڵاونەبوونەتەوە" داوای سزای ٦ مانگ بۆ ۳ ساڵ زیندانی کرد، هەروەها داواکاری گشتی بۆ تۆمەتەکانی "ئەو ئەرکەی خۆی جێبەجێ کردووە" و "زیانی بە موڵکی گشتی گەیاندووە" ئاماژەی بەوەکرد تاوانەکە نەناسراوە و داوای ئازادکردنی بۆ هەمووان کرد.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، دادگا بڕیاری ئازادکردنی هەموو ئەو تۆمەتبارانەی دا.