لەیلا گوڤەن: گەلی کورد سەرەڕای ئێش و ئازارەکان دەڵێت ئاشتی

لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی کەجەدە لە نامەیەکدا بۆ "کۆنگرەی ئاشتی" نووسی: هێزە هەژمونییەکان و هێزە ئیمپریالیستییەکان نایانەوێت پرسی کورد چارەسەر بکرێت و تا ئەتوانن پەرە بە فاشیزم دەدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆنفڕانسی "چارەسەری کورد و ئاشتی" کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ "IHD" لە ئامەد بەڕێوەدەچێت و لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە، لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی  کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە لە زیندانی ژنانی سنجان زیندانی کراوە، نامەیەکی بۆ کۆنفرانسەکە ناردو تیشکی خستە سەر گرنگی تێکۆشانی ئاشطی.

 

"پێویستە بۆ داوای ئاشتی سووربوونێکی بەردەوام هەبێت"

نامەکەی لیلا گۆڤن لەلایەن ئەرەن کەسکین، سەرۆکی گشتی IHD خوێندرایەوە، لەیلا گوڤەن لە نامەکەیدا ڕایگەیاند کۆنفرانسەکە هیوای نوێکردەوە، پێویستە سووربوونێکی هەمیشەیی هەبێت لەسەر داواکردنی ئاشتی.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە،  ئامانجی خەباتیان بونیادنانی سیستمێکی دیموکراتیکی ئاشتیانەیە، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کە دەڵێت "ڕۆمانی کوردی پێش ئەوەی بنووسرێت لە ژیاندایە"، بەڵی گەلی کورد بە هەموو جیهانیان نیشان دا کە گەل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەتوانن بەبێ دەوڵەت بژین، من سەرفرازم کە ئەندامی ئەو گەلەم.

 

"گەلی کورد سەرەڕای ئەو ئێش و ئازارە زۆرەی کە هەیە دەڵێت ئاشتی"

لەیلا گوڤەن لە نامەکەیدا وتوویەتی: هێزە هەژمونی و ئیمپریالیستییەکان نایانەوێت پرسی کورد چارەسەر بکرێت و ئەوەندەی لە توانایاندایە پەرە بە فاشیزم دەدەن، دەکرێت لە جیهانێکدا بژین کە خەڵک بتوانن لە خوشکایەتی و برایەتیدا بژین، هەوڵەکانتان بۆ ئاشتی لە ماوەیەکی کورتدا جێبەجێ دەکرێن، ژیان لە یاسا بەهێزترە، ئەگەر ژیان هەبێت هیوا هەیە، هاوڕێ ئازیزەکان؛ گەلی کورد سەرەڕای ئێش و ئازارێکی زۆر، دەڵێن ئاشتی، لەگەڵ ئەوەشدا، بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی چارەسەر لەگەڵ گفتوگۆکەرە ڕاستەقینەکان، ئەوانەی ئاشتی و خوشکایەتی و برایەتی گەلیان دەوێت دەبێت زیاتر دەنگیان بەرزبکەنەوە.