نەورۆز بە پەرۆشییەوە دەستیپێکرد: هیچ گوندێک نامێنێت ئاگری تێدا نەکرێتەوە

لە ناوچەی دەپ لە خارپێت، شاری مەزلوم دۆغان، یەکێک لە کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە، بەر لە دەستپێکردنی نەورۆز ئامادەکارییەکان بەردەوامن، ئاگر کردنەوە لە گەڕەکەکان دەستیپێکردووە، ژنان دەڵێن: هیچ گوندێک نامێنێت ئاگری نەورۆزی تێدا نەکرێتەوە.

مەدینە مامەدئۆغلو

 

ئامەد-لە ٢١ی ئاداری ئەمساڵدا لە ٥٧ ناوەندو سەدان شوێن ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕدرێت، دەستپێکردنی ئاهەنگەکانی نەورۆزی ٢٠٢٤ لە ١٥ی ئادار لە ناوچەی دەپ لە خارپێت بەڕێوەدەچێت، شاری مەزلوم دۆغان، یەکێک لە کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە کە لە ٢١ی ئاداری ١٩٨٢ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، نەورۆز کە ئەمساڵ بە دروشمی "هەستن، کاتی ئازادی و سەرکەوتنە"، لە ٢١ی ئادار تەنها لە ئامەد ئاهەنگ دەگێڕدرێت. لە نەورۆز، کە چاوەڕوان دەکرێت ملیۆنان کەس بەشداری تێدا بکەن، گەل یەکگرتوو دەبن دژی زیادبوونی فشار و سیاسەتی سەرکوتکردن، لە هەمان کاتدا، گەل کۆتا لێدوانی خۆیان دەربارەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان لە ناوچەکاندا دەدەن.

 

بە پەرۆشی ٨ی ئادارەوە نەورۆز بەردەوام دەبێت

دوای ڕاگەیاندنی بەرنامەی پیرۆزکردنی نەورۆز، یەکەم ئاگری نەورۆز لە ناوچەی بیسمیل لە ئامەد کرایەوە، ئەو هاوڵاتیانەی کە لە دەوروبەری ئاگرەکە هەڵدەپەڕین زۆر جار دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان"یان دەوتەوە، لە ئامەد کە خەباتی ئامادەکاریی بۆ نەورۆز بەردەوامە بە پەرۆشییەکی زۆرەوە چاوەڕێی ٢١ی ئادار دەکرێت، نەورۆزی ئامەد کە ساڵانە هەزاران میوان لە زۆر وڵاتەوە ئامادەی دەبن و بەدوایدا دەگەڕێن، ژنانی ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئە" ڕایانگەیاند بەهەمان پەرۆشی ٨ی ئادار نەورۆز بەردەوام دەبێت.

 

"نەورۆز مێژووی هەستانەوەو بەرخۆدانە"

دیلان گیوڤەنچ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئامادەکاری بۆ نەورۆز ڕایگەیاند، نەورۆز شوێنێکی زۆر گرنگی هەیە بۆ گەلی کورد، هەم مێژووی هەستانەوەو هەم بەخۆدانە، ساڵانە بە هەمان پەرۆشییەوە بەرەو مەیدانەکان دەڕۆن وتی: وەک هەموو ساڵەکان پێشوازی لە ئێوارەی ساڵی نوێی ئەمساڵ دەکەین، نەورۆز هاتنی بەهارە بۆ ئێمە لەگەڵ هاتنی بەهاردا، بەرخۆدان و خەباتی ئێستا لە زیادبووندایە، بۆ ئەوەی ئەم بەرخۆدانە لە ناوچەکانی نەورۆز نیشان بدەین، چەندین ساڵە لە هەمان ڕۆژ و هەمان داواکاریدا بەرەو ناوچەکانی نەورۆز دەڕۆین، دەتوانین بڵێین کە ئەم پەرۆشییە ئەمڕۆ لە هەموو گەلاندا هەیە، ئەم نەورۆزە دەبێتە نەورۆزێکی مێژوویی بەهۆی پرۆسەی ئێستا و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی داهاتوو.

 

"بەهەمان پەرۆشییەوە لە مەیدانەکان دەبین"

دیلان گیوڤەنچ جەختی لەوە کردەوە کە ئاهەنگگێڕان بەردەوامە و وتی: ئەمساڵ گۆشەگیری ئێستا و مانگرتن لە خواردنی زیندانەکان لە نەورۆز دەردەبڕین، ئیرادەی خۆمان دەردەبڕین بۆ چارەسەرێکی دیموکراسیانە بۆ پرسی کورد، ئەمساڵیش هەمان داواکاری بەردەوامە ئەم داواکارییەی ئێمە، وەک ٨ ساڵی ڕابردوو، بە سیاسەتی فشار و جەنگ وەڵام دەدرێتەوە. ئەمڕۆ هەموو کەسێک دەبینێت و شایەتی فشارەکانی ناوچەکە دەدات، دەمانەوێت ئەو سیاسەتانە بوەستێنین کە لە دژی گەنجان و دژی ژنان و دژی کۆمەڵگە بەردەوام دەبن. جارێکی دیکە بە ڕوونی لە ناوچەکانی نەورۆز دەبینین کە ئەم سیاسەتە ناگاتە ئامانجی خۆی، ئێمەی ژنان لەو ڕۆژەدا بە پەرۆشییەکی زۆرەوە لە مەیدانەکان دەبین، بە ڕوونی هەڵوێستی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و زیادبوونی هێرشەکان.

 

"هیچ شوێنێک نامێنێتەوە کە ئاگری نەورۆزی تێدا نەکرێتەوە"

نەسیبە ئویگون، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز، بە ڕۆحی کاوە و میراتی نەورۆزی مێژوویی، گەلی بۆ ناوچەکانی نەورۆز بانگهێشت کرد و وتی: ئاگری نەورۆز لە هەموو شوێنێک تا ٢١ی ئادار بەردەوام دەبێت، ئەمساڵ هیچ گوندێک نابێت کە ئاگری نەورۆزی تێدا نەکرێتەوە، ئێمە ئەم ئاگرە لە هەموو ناوچەکاندا بڵاو دەکەینەوە، گەل لەگەڵ نەورۆزدا تێکۆشان زیاتر دەکەن، سیاسەتی وێرانکردن و لەناوبردنی گەلی کورد دەبینین لە هەموو بوارەکاندا، وەک هەموو نەورۆزێک لەم نەورۆزەدا وەڵامی ئەم سیاسەتانە دەدەینەوە، هاوار بۆ کێشەکانی ژنان و کۆمەڵگە دەکەین ، کارەکانمان تا ٢١ی ئادار بەردەوام دەبن و لە ٢١ی ئادار بە جۆش، ڕەنگ و دەنگی خۆمان لە مەیدانەکان دەبین.