ڕۆژانی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە باکووری کوردستان دیاریکرا

لە باکووری کوردستان ئەو ناوەندانەی کە ئەمساڵ ئاهەنگی نەورۆزیان تیدا دەگێڕدرێن، ئاشکرا کران و دەستپێکردنی نەورۆز لە ١٥ی ئادار لە ناوچەی دەپی خارپێت دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

هەموو ساڵێک ئاهەنگی نەورۆز لە ٢١ی ئاداردا بە بەشداری ملیۆنان کەس و پەرۆشییەکی گەورەوە لە کوردستان و جیهان بەڕێوەدەچێت، ئەو شوێنانەی لە باکووری کوردستان ئاهەنگی نەورۆزی ٢٠٢٤ی تێدا دەگێڕدرێت، خرانەڕوو، کە بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا ئەمساڵ ئاهەنگی نەورۆز لە ١٥ی مانگ لە ناوچەی دەپ لە خارپێت بەڕێوەدەچێت، کە خاکی مەزڵوم دۆغان، یەکێک لە کادیرە سەرەکییەکانی پەکەکەیە، کە لە ٢١ی ئاداری ١٩٨٢ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

 

هەروەها ئاگری نەورۆز لە سوری ئامەد و ئیزمیریش دەکرێتەوە، کە سوری ئامەد ئەو شوێنەیە زەکیە ئەلکان لە ٢١ی ئاداری ١٩٩٠دا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و ئیزمیریش ناوەندی ڕەهشان دەمیرەلە، کە لە ٢٢ی ئاداری ١٩٩٢ بەهەمان شێوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لەگەڵ نەورۆز بوونە یەک.

 

لە ٥٧ ناوەند نەورۆز پیرۆز دەکرێت

ئەمسال ئاگری نەورۆز لە ٥٧ ناوەندی شار و ناوچە و گوند و شارۆچکەکان دەکرێتەوە، ٢١ی ئاداریش ئاهەنگی گەورە لە ئامەد بەڕێوەدەچێت، چاوەڕوان دەکرێت نەورۆز ئەمساڵ لە زیندانی جۆری F ی ئاسایشی باڵای ئیمراڵی بەڕێوە بچێت و داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داواکارییەکانی چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد بکرێت.

 

ناوەند و ڕۆژەکانی جەژنی نەورۆز لە ساڵی ٢٠٢٤ بەم شێوەیەیە:

١٥ی ئادار: ناوچەی دەپ لە خارپێت

١٧ی  ئادار دیادین/ئاگری، دیلۆک، کانیرەش/چەولیگ، بورسا، دەنیزلی، جۆلەمێرگ، ئیستەنبول، ئیزمیر، دیگۆر/قەرس، کۆجالی، عوسمانی، شرناخ، تەکیرداغ، پرسوس و خەلفەتی/ڕەحا، وان.

 

١٩ی ئادار: پانۆس/ئاگری، بازید/ئاگری، گۆلان/ئەردەخان، بالیکەسەر، دێرسیم، کاخیزمان/ئەرزروم، چەولیگ کاخیزمان/قەرس، چەولیگ، نوسەیبین/ماردین، موغلا، میلاسگیر و کۆپ/موش، دی/سێرت، قلێبان و جزیرە/شرناخ، وێرانشار/ڕەحا.

 

٢٠ی ئادار: ئەردیش/وان، ئایدن، ئەلیه، تەتوان/بەتلیس، چاناککالە، گەڤەر/جۆلەمێرگ، ئیدر، قۆنیا، مانیسا، قۆسەر/ماردین، مێرسین، سرت، ئیلح/شرناخ.

 

٢١ی ئادار/ئامەد.

٢٣ی ئادار: شەمزینان/هەکاری، مووش، ڕەحا، ئەنقەرە

٢٤ی ئادار:: چێلێ/جۆلەمێرگ، ئەدەنە، کرشەهیر، ئەنتاڵیا

٢٥ی ئادار: ئاگری.