زەینەب جەلالیان: ڕێبەر ئاپۆ نوێنەری ئازادییە

زەینەب جەلالیان بە نامەیەک یادی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان دەکاتەوە و دەڵێت: ڕێبەر ئاپۆ نوێنەری ئازادییە لە زینداندا، ڕێبەر ئاپۆ بیر و هزرێکی جیهانی نیشان دەدات، بە هیوای ئەوەی پێکەوە ٨ی ئادار پیرۆز بکەین.

ناوەندی هەواڵ

 

زەینەب جەلالیان، ژنێکی زیندانی سیاسی کە لە زیندانی یەزد زیندانی کراوە، بە بۆنای ٨ی ئادار نامەیەکی لەگەڵ دوا وێنەی خۆی ناردووەو داوای لە خەڵکی ئازاد کرد، بەتایبەتی ژنانی ئازاد، لە هەموو شوێنێک داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەل عەبدوڵا ئۆجالان بکەن.

 

نامەکەی زەینەب جەلالیان بەم شێوەیەیە:

لە ٨ی ئاداردا پیرۆزبایی لە هەموو ژنانی جیهان و هەموو مرۆڤایەتی دەکەم، ئەمساڵیش گەیشتینە ٨ی ئادارو نەورۆز و بەهار، لە ٨ی ئاداردا ژنان بەهۆی نادادپەروەری و دڕندایەتی و ئامانجەکانیانەوە گیانیان لەدەستدا و چیتر بەشداری لە چالاکییەکانی ٨ی ئادار ناکەن، ئەوان ئیلهاممان پێدەبەخشن و هەرگیز نامرن، زۆر کەس لە زینداندان بەهۆی نادادپەروەری و دڕندەیی، لێرەوە پیرۆزبایی ٨ی ئادار دەکەم، ئێمەی ژنانی زیندانیکراو، لە هەرکوێیەک بین، بە ڕێزەوە ٨ی ئادار لەباوەش دەگرین، هەوڵ دەدەین جیهانێکی یەکسان دروست بکەین بۆ ئەوەی نەک تەنها یەک ڕۆژ، هەموو ڕۆژێک وەک ٨ی ئاداربێت، ڕووبەڕووی کێشە و سەختی دەبینەوە، بەڵام بەردەوام دەبین هەتا سەرکەوتن بەدەست دەهێندرێت.

 

"خۆبەدەستەوەدان قبوڵ ناکەین"

٨ی ئاداری ئەمساڵدا مانایەکی تایبەتی هەیە، ٨ی ئاداری ساڵی ڕابردوو، دوای شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" چەندین هێرش لە دژی ژنان ئەنجامدران، ئەوان بە گاز و مادەی کیمیایی هێرشیان کردە سەر ژنان و بە دەستگیرکردن و زیندانیکردنیان داوایان لێکردن کە واز لە داواکارییەکانیان بهێنن، لە ڕۆژئاوا، کە ژنان لەوێ شەڕی داعش دەکەن، ئامانجی هێرشی تایبەت بوون کە لەلایەن هێزە نێودەوڵەتییەکانەوە پشتیوانی دەکران،  بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و لە سەرانسەری جیهاندا، ژنان بەئیرادەی بەرز بەرخۆدان دەکەن و بەرەو ڕووناکی و یەکسانی دەڕۆن، هەروەها ژمارەیەک لە ئازادیخوازان ڕفێندران و هەندێک لە ئازادیخوازان بە زیندان سزادران، هیچ کام لەو کەسانە ڕازی نەبوون دڕندەیی و سەرکوتکردن قبوڵ بکەن، بۆیە لە٨ی ئاداری ئەمساڵدا گرنگییەکی تایبەتی هەیە، چونکە ساڵێکی پڕە لە بەرخۆدان.

 

"ڕێبەر ئاپۆ نوێنەری ئازادییە"

ڕێبەرمان عەبدوڵا ئۆجالان، دامەزرێنەری بیری "ژن، ژیان، ئازادی" لەلایەن پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتییەوە ڕفێندرا و بۆ ماوەی ٢٥ ساڵە لە زینداندایە، هەنگاوێک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان عەبدوڵا ئۆجالان گیراوەتەبەر، کە ڕۆژانە لەلایەن تاک و گروپ و نەتەوە جیاوازەکانەوە پشتگیری دەکرێت، سەرەڕای پشتیوانی و بەشداریکردنم، داواکاری من ئەوەیە کە هەموو گەلانی ئازاد، بەتایبەت ژنانی ئازاد، پشتیوانی لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن و داوای ئازادی بکەن، بێگومان ڕێبەر ئاپۆ نوێنەری ئازادییە لە زینداندا، ماوەی ٢٥ ساڵە لە دژی تورکیا و ناتۆ بەرخۆدان دەکات، ئەو بیر و هزرێکی جیهانییە، بۆیە شایەنی پشتگیرییە. ئەم بەرخۆدانەی ڕێبەر ئاپۆ بووە هۆی ئەوەی کە بانگەوازی ئازادی زیندانیان لە زیندانەکاندا بکرێت، هەموو ئازادیخوازەکان شایەنی ئەوەن بە ئازادی بژین، بۆیە پشتیوانیکردنی ئەوان هەڵوێستێکی مرۆییە. بە هیوای ئەوەی پێکەوە یادی ٨ی ئادار بکەینەوە.

 

"بەردەوام دەبم لە تێکۆشانم"

جارێکی دیکە پیرۆزبایی ٨ی ئادار لە ژنانی تێکۆشەرو هەموو گەلان دەکەم، وەک پێشتر وتم: لە ژیانمدا هەوڵ دەدەم خوێنی ئازادیخوازان نەڕێژرێندرێت بەردەوام دەبم لە خەبات.

 

پیرۆزبایی ٨ی ئادار لە هەمووتان دەکەم، بژی ژنانی ئازاد، ژن، ژیان، ئازادی.