مافی گەشتکردنی ژنان لە یەمەن پێشێل دەکرێت

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لایەنەکانی جەنگ لە یەمەن ڕێگری لە مافی ژنان دەکەن بۆ گەشتکردن لە نێوان وڵاتاندا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ "هیومان ڕایتس ۆوچ" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ژنان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان و حکومەتی یەمەن و ئەنجومەنی کاتی گواستنەوەی باشوور "STC" ڕێگەیان پێ نادرێت بەبێ ڕەزامەندی پیاوێک یان بەبێ ئامادەبوونی خزمێکی نزیک، گەشت بکەن لەنێوان پارێزگاکان و وڵاتاندا.

 

بەگوێرەی بەیاننامەی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ، سنووردارکردنی ژنان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە لەو کاتەوەی حوسییەکان کۆنترۆڵی سەنعای پایتەختی یەمەن و زۆربەی باکووری یەمەنی کرد، هەروەها هێزەکانی حکومەتی یەمەن و ئەنجومەنی کاتی گواستنەوەی باشوور ڕێگرییان لە جوڵەی ژنان لە باشوور کرد.

 

ئەنجومەنی شارەزایانی یەمەنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠٢٣دا ڕایگەیاند گەشتکردنی ژنان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەلان ڕاگیراوە.

 

لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، هیومان ڕایتس ۆوچ نامەیەکی نارد بۆ وەزارەتی مافەکانی مرۆڤی حوسییەکان و ئەنجومەنی کاتی گواستنەوەی باشوور و حکومەتی یەمەن. لە ١٧ی کانوونی دووەم، ئەنجومەنەکە وەڵامی دایەوە و بەربەستەکانی ژنانی ڕەتکردەوە، بەڵام ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ دژی ئەمەیە و حوسییەکان و حکومەتی یەمەن هێشتا وەڵامییان نەداوەتەوە.