مۆنۆدرامای سەلمە لە هەڵەبجە نمایش کرا

دوێنێ لە شاری هەڵەبجە گروپی شانۆیی هەوار مۆنۆدرامای سەلمەیان پێشکەشکرد.

هەڵەبجە

 

ئێوارەی دوێنێ لە شاری هەڵەبجە، گروپی شانۆیی هەوار، کە لە شاری کەرکوکەوە هاتبوون، مۆنۆدرامای سەلمەیان لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە پێشکەشکرد، تیایدا باس لەو کارەساتە یەک لەدوا یەکانە دەکات کە بەسەر گەلی کورددا هاتووە.

 

هەوار فارس، ئەکتەر لە مۆنۆدرامای سەلمەدا وتی: لە شاری هەڵەبجە بووین بۆ پێشکەشکردنی مۆنۆدرامای سەلمە بە بینەرانمان، ناوەرۆکی مۆنۆدراماکە باس لەو کارەساتانە دەکات کە بەسەر گەلی کورددا هاتووە، بە تایبەت هەڵەبجە و ئەنفا، ئومێد دەکەین ئەم نمایشە ببێتە هۆی ئەوەی بیتوانین ژان و خەمی گەلی کورد بە نەتەوەکان و وڵاتانی تر بگەیەنین، ئومێد دەکەین زامی هەڵەبجە نوێ نەکەینەوە، بەڵکو کار دەکەین تاوەکو بە جینۆساید بناسێنرێت، نمایشەکە لەلایەن ئەکتەریکی کورد و ئەکتەرێکی فەرەنسییەوە بە دوو زمان پێشکەش کرا، تاوەکو بە زۆرترین نەتەوە و زمانە جیاوازەکان بگات.

 

مۆنۆدرامای سەلمە لە ماوەی ڕابردوودا لە شاری سلێمانی و چەمچەماڵ نمایشکرا و بڕیارە لە کەرکوک و شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش نمایش بکرێت.