زیاتر لە ١١٢ کەس بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی چیلی گیانیان لەدەستدا

بەلایەنی کەمەوە ١١٢ کەس بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی هەرێمی ڤالپارایسۆی چیلی گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

گابرێل بۆریک وەرۆکی چیلی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی وڵاتەکە باری نائاسایی ڕاگەیاند و وتی: هەموو سەرچاوە پێویستەکان بەردەست دەبن بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە.

 

بە کوشندەترین ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی چیلی دادەنرێت ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی کە زیانیان بەرکەوتووە لە کاتی پشووی هاویندان و سەردانی ناوچەکەیان کردووە.

 

وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکە لە بەیاننامەیەکدا داوای ڕاگرتنی نەشتەرگەریی و چارەسەرییە هەڵبژێردراوەکان و دامەزراندنی نەخۆشخانەی کاتی کرد، هەروەها خوێندکارانی پزیشکی کە نزیک دەبنەوە لە کۆتایی خوێندنیان بە کرێ دەگیرێن بۆ ئەوەی یارمەتی کەمکردنەوەی فشارەکان بدەن لەسەر خزمەتگوزاری تەندروستی.

 

خزمەتگوزارییەکانی فریاکەوتن هەوڵیان داوە بگەنە ئەو ناوچانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، کارۆلینا تۆھا، وەزیری ناوخۆ وتی: ژمارەی کوژراوان لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا دەگاتە ژمارەیەکی زۆر زیاتر.

 

حکومەتی چیلی داوا لە هاوڵاتیان دەکات سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن کە بەهۆی ئاگرەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها کارمەندانی سەربازیش لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی فریاکەوتن بڵاوکراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە دەکرێت.

 

وەزارەتی نیشتەجێبوون ئاماژەی بەوەکردووە، لە نێوان سێ بۆ ٦ هەزار هەزار خانوو بەهۆی ئاگرەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

 

ساڵی ڕابردوو، هەرێمەکانی بایۆبیۆ و نۆبڵ کە دەکەونە باشووری ڤالپارایسۆوە، ڕووبەڕووی ئاگری کوشندە بوونەوە.