لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٥ هەزار تووشبووی لیشمانیا لە یەمەن تۆمارکراوە

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پشتڕاستی کردووەتەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا نزیکەی ١٥ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی لیشمانیا لە یەمەن تۆمار کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لیشمانیا لە ڕێگەی مێرووەکانەوە دەگوازرێتەوە و دەبێتە هۆی برین لەسەری پێشتی مرۆڤ کە پەیوەستە بە چەند هۆکارێکەوە، لەوانە بەدخۆراکی، ئاوارەبوون، خراپی بارودۆخی نیشتەجێبوون و لاوازبوونی سیستمی بەرگری.

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی کانوونی دووەم پشتڕاستی کردەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا نزیکەی ١٥ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی لیشمانیای لە یەمەن دەستنیشان کردووە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، ئەم نەخۆشییە نەخۆشییەکی پشتگوێخراوی هەواییە کە کاریگەری لەسەر هەژارترین گروپەکان دەکات بەهۆی نەبوونیان لە ئەجێندای تەندروستی نێودەوڵەتی.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەڵمەتێکی ناوخۆیی دەستپێکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی نەخۆشییە هەستیارەکان لە یەمەن، هەڵمەتەکە لە ٨ پارێزگادا جێبەجێ دەکرێت لە ڕێگەی پڕۆژەی سەرمایەی مرۆیی فریاکەوتنەوە، دوای بەرزبوونەوەی نەخۆشییە هەستیارەکان کە هەڕەشەیەکی گەورەیە لە یەمەن.