شیکاری: لە ماوەی ١٠ ساڵدا ڕێژەی بەشداریکردنی ژنان لە کۆنفرانسی کەشوهەوادا نەگۆڕاوە

داتا نوێیەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی ژنان بۆ ژینگە و گەشەپێدان-WEDO ئەنجامدراون، دەرکەوتووە کە ڕێژەی بەشداری ژنان لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان-COP28 هەمان ڕێژەی ١٠ ساڵ لەمەوبەرە.

ناوەندی هەواڵ

 

شیکارییەکی نوێ لەلایەن ڕێکخراوی ژینگە و گەشەپێدانی ژنان-WEDO بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر بنەمای ڕەگەز لەسەر بەشداربووانی ١٥ ساڵی ڕابردووی ڕێککەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لوتکەی کەشوهەوا ئەنجامدرا، بە پێی شیکارییەکە ٪٣٤ی بەشداربووانی لوتکەی کەشوهەوا- COP28ی نەتەوە یەکگرتووەکان ژن بوون، هەروەها کەمتر لە یەک لە پێنجی سەرۆکی شاندەکان، واتە ١٩٪ ژن بوون و ئەم ڕێژەیەی بەشداری ژنان لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردووشدا نەگۆڕاوە.

 

نوێنەرایەتی لاوازی ژنان

تارا دانیال، بەڕێوەبەری باڵای بەرنامە لە ڕێکخراوی ژینگە و گەشەپێدانی ژنان-WEDO دەڵێت: بەشداریکردن لە بڕیاردانی کەشوهەوا و ژینگەدا مافێکی مرۆڤە، بەشداریکردنی یەکسانی کەسانی هەردوو ڕەگەز دەبێتە هۆی ئەنجامێکی کاریگەرتر، سەرەڕای ئەم بەڵگانە، نوێنەرایەتی ژنان کەمە لە بوارەکانی بڕیاردان، بەتایبەتی ئەوانەی زۆرترین دەسەڵاتیان هەبوو، تەنها ٪٢ی شاندەکان ژمارەیەکی یەکسانی لە ژن و پیاویان لەخۆگرتبوو، لەکاتێکدا ژمارەی پیاوان بە ڕێژەی ٪٧٩ زیاتر بووە لە ژنان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "گرنگە دان بەوەدا بنرێت کە بەدەستهێنانی ٪٥٠ی ڕێژەی ئێستای ٪٣٤ تاکە ئامانج نییە، چونکە مەرج نییە بە مانای بەشداریکردنی مانادار یان دادپەروەرانە بێت بۆ ژنان و ئەو کەسانەی کە ڕەگەزی جیاوازیان هەیە، دڵنیابوون نوێنەرایەتی و سەرکردایەتی ژنان بە مانای ڕەچاوکردنی ڕەگەز نییە، وەک بەشێک لە پرۆسەی داڕشتنی سیاسەت، پێویستە ڕەهەندە ڕەگەزییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە هەموو بوارەکانی دانوستانەکاندا لەبەرچاو بگیرێن".

 

هەرچەندە ژمارەی شاندەکان بەردەوام لە زیادبووندایە، بەڵام بەپێی لیستی کۆتایی بەشداربووانی ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا، COP28 ژمارەیەکی پێوانەیی ٢٠.١٨٨ نوێنەری بۆ لایەنە بەشداربووەکان دیاریکردووە، ١١.٩٥٥ نوێنەری لایەنەکان بەشدارن، بەڵام ئەم زیادبوونەی قەبارەی ئەرکەکە لەگەڵ زیادبوونی لەپێشینەی هاوسەنگی ڕەگەزیدا نەبوو.

 

ڕێژەی بەشداریکردنی ژنان لە COP28 بە ڕێژەی ٪٣٤ بووە کە بەراورد بە کۆنفرانسەکانی دیکەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٪١ و بەراورد بە COP14 لە ساڵی ٢٠٠٨دا بە ڕێژەی ٪٣ کەمی کردووە، ئەمش بەپێی ئەو زانیاریانەی ڕێکخراوی ژنان بۆ ژینگە و گەشەپێدان-WEDO لەسەر بەشداریکردنی ژنان لە کۆنفرانسی کەشوهەوادا کۆی کردووەتەوە.

 

هەرچەندە ١٣٢ بڕیارنامە هەن کە بابەتی ڕەگەز لەخۆدەگرن، لەنێویاندا ٥٤ بڕیارنامە ئاماژە بە یەکسانی ڕەگەزی دەکەن، بەڵام پێشکەوتن لەو شوێنانەی کە بۆ ژنان لە لوتکەکانی کەشوهەوادا تەرخانکراون هێشتا کەمی هەیە.

 

ماری ڕۆبنسن، سەرۆکی ڕێکخراوی دادوەران، کە کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی پێشووی جیهانین و بۆ ئاشتی و دادپەروەری و گەشەپێدانی بەردەوام کار دەکەن، دووپاتیکردەوە، “دڵنیابوون لە بەشداریکردنی تەواوی ژنان لە هەموو ئاستەکانی سیاسەتی کەشوهەوادا، لە خەبات بۆ کەشوهەوادا زۆر گرنگترە، ناتوانین پێشبکەوین ئەگەر نیوەی دانیشتووانی جیهان نوێنەرایەتی نەکرێت، هەمەجۆریی ڕەگەزی، هەمەجۆریی نەتەوەیی و هەمەجۆریی تەمەن هەموویان مەرجی بنەڕەتین بۆ گەیشتن بە دادپەروەری ڕاستەقینەی کەشوهەوا، کاری بەپەلە و بەردەوام پێویستە بۆ پێشخستنی ئەم کارنامەیە و لە هەموو دانوستانە نێودەوڵەتییەکاندا".

 

دەنگە ڕەخنەگرەکان دووربخەنەوە

لە لایەکی دیکەوە بەشداری نەکردنی ژنان لە شاندی لایەنەکاندا، کە بەشێکە لە ڕەوتی گشتیی دوورخستنەوەی دەنگە ڕەخنەگرەکان، لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان COP28دا، دانوستکاری سەرەکی بۆ دەوڵەتانی دوورگەی بچووک ئیدانەی دوورخستنەوەی ژنانی لەو شوێنانە و کۆمەڵگەی مەدەنی، لەوانەش ئەوانەی نوێنەرایەتی گەلانی ڕەسەن و کۆمەڵگەکانی هێڵی پێشەوە کرد، کە نزیکترینن لە کاریگەرییەکانی کەشوهەوا، ڕووبەڕووی بەربەستی بەرچاو دەبنەوە بۆ دەستڕاگەیشتن بە دانوستان، هەروەک پێویستە ئەزموونە ژیاوەکانیان لە دەرەنجامەکاندا لەبەرچاو بگیرێن.

 

هاميرا كوبوسينجي، چالاکوانی گەنجی بواری ژینگەیی لە ئۆگەندا ئاماژەی بەوەدا، "ئەگەر ئەو کەسانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی قەیرانی کەشوهەوا نەتوانن دەنگێکی دروستیان هەبێت لە دانوستانەکانی کۆپدا چۆن دەتوانرێت پرۆسەکە بەڕاستی بەڕێوە بچێت، ئێمە شانازی دەکەین کە بزووتنەوەی گەنجان لە زۆرێک لە وڵاتان لەلایەن "ژنانی گەنجەوە سەرکردایەتی دەکرێت، بەڵام کاریگەرییەکانی کەشوهەوا نایەکسانی ڕەگەزی ئێستا خراپتر دەکەن، بۆیە نوێنەرایەتیکردنی دادپەروەرانەی ژنان لەسەر مێزی دانوستان کەمترین ئاستە و نابێت هیچ شتێک دەربارەی ئێمە وەک ژنان بەبێ بەشداری چالاکمان بڕیاری لەسەر بدرێت."

 

سەرەڕای ڕێژەی بەرزی بەشداریکردنی ژنان لە کۆنفرانسی کەشوهەوای بۆن لە حوزەیرانی ٢٠٢٣ (SB58)، شیکاری نوێی COP سیناریۆی کارکردن لە گەورەترین کۆنفرانسی کەشوهەوای ساڵدا نیشان دەدات، و سەرەڕای گرنگی ئەم دانوستانانە، لە کۆنفرانسی COP28دا ژنان دەسەڵاتی بڕیاردانیان زۆر کەمترە لە چاو کۆبوونەوەکانی دیکەی COPدا، ئەمەش واتە ئەو بوارانەی کە بەشداری ژنان تێیدا پێشکەوتووە دەسەڵاتی کەمتریان هەیە لە داڕشتنی سیاسەتی کەشوهەوا.

 

نوێنەرایەتی لە شاندەکان و بەشداریکردن لە پرۆسەکەدا هاوواتا نین، بەو پێیەی شیکارییەک بۆ کاتەکانی قسەکردن کە لەلایەن سکرتاریەتی ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا لە ساڵی ٢٠٢٢ ئەنجامدراوە، دەریدەخات لە کاتی دانوستانەکاندا ژنان کەمتر لە پیاوان قسە دەکەن، جگە لەوەش توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە کاتەکانی قسەکردن بەپێی ڕەگەز و فرێکوێنسیی جیاکراوەتەوە، جیاوازییە بەرچاوەکانی ڕەگەزی لە بوارە بابەتییەکانی دانوستاندندا دەردەکەون کە بە شێوەیەکی گشتی پەیوەندییان بە ڕۆڵی ڕەگەزی تەقلیدییەوە هەیە، بۆ نموونە، پیاوان زیاتر لە کۆبوونەوەکانی پەیوەست بە دارایی و تەکنەلۆژیادا قسە دەکەن، ژنانیش زیاتر بۆ قسەکردن لەسەر پرسەکانی پەیوەست بە دارایی و جێندەر و پەروەردە و بەهێزکردن بەشداری دەکەن.