لە ڤاتیکان قەشەیەک بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی سزا درا

لە ڤاتیکان قەشە گابرێل مارتینێلی کە تۆمەتبارە بە دەستدرێژی سێکسی، سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دادگای تێهەڵچوونەوەی ڤاتیکان دۆسیەی قەشە گابرێل مارتینێلی کردەوە، کە لە ساڵانی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ دەستدرێژی سێکسی کردە سەر منداڵێک لە قوتابخانەیەکی کاسۆلیکی و لە ساڵی ٢٠٢١ بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە بێتاوانی بۆ دەرچوو.

 

 

بەپێی هەواڵی بڵاوکراوەی فەرمی ڤاتیکان، ڤاتیکان نیوز، دادگای تێهەڵچوونەوە دوای پێداچوونەوە بە دۆسیەکەدا بڕیاری بێتاوانی قەشەکەی هەڵوەشاندەوە و بە تاوانبار لە قەڵەمیدا، سزای بە ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردن و غەرامەکردنی هەزار یۆرۆی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام دادگای تێهەڵچوونەوە داوای قەرەبووکردنەوەی منداڵەکەی ڕەتکردەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، دۆسیەی قەشەیەکی دیکە بە ناوی ئێنریکۆ ڕادیجە، کە لە یەکەم دادگاییکردندا لەلایەن قەشەیەکەوە تۆمەتبار کرابوو و بێتاوان دەرچوو، بە هەمان شێوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کرایەوە، هەروەها دەوترێت هەندێک تاوانی تر لەسەر قەشەکان هەیە.