بەهۆی بۆردوومانی ئاسمانیی گوندەکانی سوەیدا خەڵکی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە

بۆردوومانی ئاسمانی دوو ماڵی باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری سوەیدای سووریای کردە ئامانج و بەهۆیەوە کوژراو و بریندار و زیانی ماددی بەرچاوی لێکەوتەوە.

ڕوشێل جونیۆر

 

سوەیدا- درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی ئوردن هەڵیانکوتایە سەر گوندەکانی شارۆچکەی ئارمان و مەلاح لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سوەیدا، ئەمەش یەکەمجار نییە و چەندین جاری دیکە بەهۆی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەسەر سنووری سووریا و ئوردن ناوچەکە بۆردوومان کراوە.

 

هێرشە ئاسمانییەکانی ئوردن بۆ سەر لادێکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری سوەیدا بووە هۆی ڕووخانی خانووەکان و کوژرانی ١٠ کەس کە دوو کچ و پێنج ژن بوون، وەک هاوسۆزی لەگەڵ ئەم ڕووداوە خەڵکی ئەو شارە ڕژانە گۆڕەپانی "کەرامەت" و ئیدانەی کوشتنی خەڵکی مەدەنی بێتاوانیان کرد.

 

فەدوا مەلحەم، خۆپیشاندەرە و وتی: ئێمه له گۆڕەپانی کەرامەت بۆ گیانی هاوڵاتیانی بێتاوان که به هێرشه ئاسمانییەکان کوژراون دەوەستین  هه ست به نائارامی و ترس و تۆقاندن دەکەین، دوای بینینی بۆردوومانکردنی ماڵی خەڵکی مەدەنی.

 

لوبنا ئەستی بەداخە بۆ دۆخی وڵاتەکە، کە بە هۆی دەستی بیانییەوە خەڵک باجەکەی دەدەن، بەتایبەتی منداڵان و ژنان بەهۆی دەسەڵاتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، وتیشی: ئێمە بەهۆی دیاردەی ماددە هۆشبەرەکانەوە ڕەتیدەکەینەوە منداڵەکانمان بکوژن، بۆیە دەبێت ڕووبەڕووی ئەم دیاردەیە ببینەوە.

 

ئیلهام نەبوانی وتی: ئێمە لە گۆڕەپانەکەدا وەستاوین لە ماتەمینی بۆ قوربانیان، بەداخەوە هێرشە ئاسمانییەکان بەر کارگەکانی ماددە هۆشبەرەکان نەکەوت، بەڵکو بۆردوومانی باڵەخانەکانیان کرد و ١٠ کەس لەژێر پەردوودا ماونەتەوە، ئێمە نازانین چارەنووسیان چییە، داوای پێویستی نەهێشتنی دیاردەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەکەین.

 

نەغام عادل بەداخە بۆ گیان لەدەستدانی هاوڵاتیانی مەدەنی و ژن و منداڵ لە ئەنجامی بۆردوومانی هەڵمەتەکانی ئوردن و هەڵاتنی قاچاخچییەکانی مادەی هۆشبەر، وتیشی: ئوردن مافی ئەوەی هەیە زەویەکانی لە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان بپارێزێت، بەڵام گوناهی ژن و منداڵ لەم گەندەڵییەدا چییە؟، ئەوان بە هەڵەی دەسەڵات دەکوژرێن.

 

ڕوبا عاقل ئاماژەی بە ئەو دۆخە کرد کە خەڵکی مەدەنییان کردە قوربانی دەستی بازرگانانی مادەی هۆشبەر، دوو هەفتە لەمەوبەر گەنجێک کوژرا، کە هیچ پەیوەندییەکی بە بازرگانی مادەی هۆشبەرەوە نەبوو، پێویستە خەڵکی شاری سوەیدا پێکەوە کار بکەن بە مەبەستی نەهێشتنی دیاردەی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان.