مەعسومە موحسینیان مەدالیای زێڕی له پاڵەوانێتی کاراتی بەدەستهێنا

مەعسومە موحسینیان، یاریزانی تایکۆواندۆی ئێرانی مەدالیای زێڕی له یەکەم پاڵەوانێتی کاراتی لە ئەسینا بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

پاڵەوانێتی جیهانی کاراتی٢٠٢٤، لە ئەسینای پایتەختی یۆنان لە ١٢ بۆ ١٤ی کانوونی دووەم بەڕێوەچوو، کە هەزارو ٩٠ وەرزشکار  لە ٨١ وڵاتەوە بەشدارییان تێدا کرد.

 

مەعسومە موحسینیان، یاریزانی هەڵبژاردەی تایکۆواندۆی ئێران ڕۆژی ١٤ی  کانوونی دووەم مەدالیای زێڕی لە یەکەم پاڵەوانێتی کاراتی لە ئەسینای یۆنان دوای شەش بردنەوە بەسەر ڕکابەرەکانیدا بەدەستهێنا.

 

لە پۆلی ٥٠ کیلۆگرامدا، مەعسومە موحسینیان گەیشتە قۆناغی دواتر بە بردنەوەی لە ڕۆدونا گازی کۆسۆڤۆ لە قۆناغی یەکەمی پێشبڕکێکەدا، دواتر لە پانچوکی ئۆکرانی و پاپاگیۆرگی قوبرسی و سیدن بۆگاری ئەڵمانی بردەوە بۆ گەیشتن بە قۆناغی نیوە کۆتایی.

 

لە نیوەی کۆتاییدا، دوای بردنەوەی ٤-٤ بە دەنگی دادوەران تزیلیای یۆنانی بردەوە و لە دوایین یاریدا بە بردنەوەی لە پرۆزاردی فەڕەنسی مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا.