کۆنفرانسی "زنجیرەی بێدەنگی"ی تەژەئە دەستی پێکرد

کۆنفرانسی تەژەئە بە دروشمی "زنجیری بێدەنگی: شکاندنی دیوارەکانی دەوروبەری مافە سیاسییەکانی ژنان" لە ئامەدی باکووری کوردستان بەڕێوە دەچێت.

ئامەد

 

کۆنفرانسی تەڤگەری ژنانی ئازاد-تەژەئە لە ئامەدی باکووری کوردستان بە بەشداری نوێنەرایەتی وڵاتان بە دروشمی "زنجیری بێدەنگی: شکاندنی دیوارەکانی دەوری مافە سیاسییەکانی ژنان" دەستی پێکرد و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

لە بەشێکی کۆنفرانسەکەدا پێشەنگای وێنەی زیندانییەکان کرایەوە.

 

چیدەم کیلیچگون ئوچار، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان-دەبەپە، هاوسەرۆکی پارتی ئاوەدانکردنەوەی سۆسیالیستی-SYKP، جانان یوجە، نووسەران، سیاسەتمەداران، ئەو ژنانەی کە ماوەیەکی زۆر لە زینداندا مانەوە و دواتر ئازاد بوون، ڕۆژنامەنووسان و ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان بەشداری کۆنفرانسەکەیان کرد.

 

کۆنفرانسەکە بە وتارەکانی ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا و پەرلەمانتاری سەردەمی پێشوو مارتینا ئەندەرسۆن و چالاکوانی تەژەئە هاجەر ئۆزدەمیر دەستی پێکرد.