بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٤ پلە لە ئەفغانستان ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک لە ئەفغانستان بە گوڕی ٦.٤ پلەی ڕێختەر ڕوویدا و ناوەندی بوومەلەرزەکە ناوچەی جورم لە بەدەخشا بوو، ئەو بوومەلەرزەیە لە وڵاتانی دراوسێش هەستی پێکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٤ پلە لە ئەفغانستان ڕوویدا کە ناوەندی ئەو بوومەلەرزەیە ناوچەی بەدەخشایە، دامەزراوەی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USGS) ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ١:٥٢ خولەکی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆ و بە قوڵایی ٢٠٦ کیلۆمەتر ڕوویداوە.

 

بوومەلەرزەکە لە کابولی پایتەخت و پارێزگاکانی باکووری ئەفغانستان و وڵاتانی دراوسێی ئۆزبەکستان، تاجیکستان و پاکستان هەستی پێکراوە، تا ئێستاش ئیدارەی تاڵیبان هیچ لێدوانێکی لەبارەی زیانەکانەوە نەداوە.

 

بەگوێرەی داتا فەرمییەکان، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لە پارێزگای هەرات لە باکووری ڕۆژئاوای ئەفغانستان بوومەرزەیەک بە گوڕی ٥ و ٦.٥ پلەی ڕێختەر ڕوویدا و٢ هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.