"بەردەوام دەبین لە بەرخۆدانمان بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە"
ئاسۆم ئیسماعیل، کە بەهۆی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیاوە ناچاربووە کۆچ بکات، بۆ ماوەی ٦ ساڵە لە شەهبا دەژی و محەلەبی دەفرۆشێت، ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە.
ڕوبارین بەکر
شەهبا-ئاسۆم ئیسماعیل، کە بەهۆی داگیرکاریی تورکیاوە لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین کۆچی بۆ شەهبا کردووە، لە کامپی بەرخۆدان دەژی، تەمەنی ٤٠ ساڵەو سێ منداڵی هەیە، ئاماژەی بەوەکرد، ماوەی ٦ ساڵە لە کامپەکەدا ئازارێکی زۆر دەچێژێت.
"بەهۆی داگیرکارییەوە هەموو شتێکمان بەجێهێشت"
ئاسۆم ئیسماعیل ئاماژەی بەوەکرد، سەرچاوەکانی ژیانیان لە عەفرین جێهێشتووە و وتی: بەهۆی داگیرکارییەوە، ماڵ و خاک و هەموو شتێکمان بەجێهێشت، ژیان لە چادردا بارودۆخێکی زۆر قورسە، هەرگیز بیرمان لەوە نەدەکردەوە کە ئاوا بژین، جیاوازیەکی گەورە هەیە لە نێوان ژیان لە ناوچەکەمان و لێرە، من لێرە محەلەبی و سەحلەب دەفرۆشم و ئێواران ئامادەی دەکەم و بەیانیان سەحلەب ئامادە دەکەم.
"دژی هەموو جۆرە کێشەیەک لە پێناو مافەکانماندا دەوەستینەوە"
ئاسۆم ئیسماعیل لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: دەوڵەتی تورک دەیەوێت بەرخۆدان و ئیرادەمان لەناو ببات، بەڵام بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان دژی داگیرکاریی تورکیا، وەک گەلی عەفرین لەسەر خاک و دۆزی خۆمانین تا ئەو کاتەی مافەکانمان بەدەست دەهێنین بەردەوام دەبین لە بەرخۆدانمان و لەبەر ئەم هۆکارە، لە بەرامبەر هەموو جۆرە دژوارییەکان بەرخۆدان دەکەین.