دوو چالاکوانی سیاسی سزادران
دادگای پێداچوونەوەی تاران سزای زیندانی بەسەر مەحبوبە ڕەزای و سامانە نوروز مورادی سەپاند بەهۆی چالاکییەکانیانەوە.
ناوەندی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە دەرکردنی سزای توند بەسەر چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤ کە بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیرکراون.
دادگای پێداچوونەوەی تاران لقی ٣٦ سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەر مەحبوبە ڕەزای، چالاکوانی سیاسیدا سەپاند کە لە زیندانی ئەڤین کبە تۆمەتی "ئەندامبوون لە گروپێکی دژە حکومەت، کۆبوونەوە و هاوپەیمانی دژی ئاسایشی وڵاتەکە"، ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن دژی ڕژێم"، ساڵێک بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە پیرۆزەکان" و ٦ ساڵ و ٣ مانگ بە تۆمەتی "گەندەڵی و پابەندنەبوون بە یاساکانی حیجاب".
هەروەها سامانە نوروز مورادی سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی وڵات"، ٥ ساڵ بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و هاوپەیمانی دژی ئاسایشی وڵات"، هەروەها ٦ ساڵ بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم".
سامانە نوروز مورادی، چالاکوانی سیاسی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە تاران دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ بەشی ژنان لە زیندانی ئەڤین و لە حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە لقی سێیەمی لێکۆڵینەوەی نووسینگەی داواکاری گشتی لە زیندانی ئەڤین زیندانی کرا، هەروەها هێزە ئەمنییەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ چالاکوان مەحبوبە ڕەزایییان دەستگیرکرد و دوای ماوەیەک گواسترایەوە بۆ زیندانی ئەڤین.