شارەزایان پێشبینی دەکەن ساڵی ٢٠٢٤ پلەی گەرما بەرزتر ببێتەوە

شارەزایانی ژینگە پێشبینی ئەوە دەکەن کە گەرمبوونی زەوی ١.١ پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت، لەوانەیە زەوی بەرەو دۆخێکی گەرمی ببات کە وا دەکات ژیان ئەستەم بێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ئەوەی چەندین دیاردەی کەشوهەوا لە چەند وڵاتێکدا ڕوویدا کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان و لافاو و زریانەوە بوو، شارەزایانی ژینگەیی پشتڕاستیان کردەوە، ساڵی ٢٠٢٤ لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کە لەوە زیاتر بێت کە لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ڕوویدا.

 

پێگەی "ئەکسیۆس" ڕۆژی هەینی ٢٩ی کانوونی یەکەم لە زاری ئەندرو دێسلەر، زانای کەشوهەوا لە زانکۆی تەکساس ڕایگەیاند ساڵی ٢٠٢٤ گەرمترین ساڵ دەبێت لەسەر زەوی، ئەوەش لەسەر بنەمای بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ئەمساڵ جگە لە دیاردەی کەشوهەوا.

 

ئەمساڵ ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان ڕووبەڕووی بەهێزترین زریان و لافاو و ئاگری دارستانەکان و بەفر و باران و گەرمای زەریا بوونەتەوە.

 

شارەزایان پشتڕاستی دەکەنەوە کە ساڵی ٢٠٢٤ گەرمترین ساڵە لە مێژوودا، ئەمەش باوەڕ بەو گریمانەیە زیاد دەکات کە گەرمبوونی زەوی خێراتر دەبێت و خراپترین و توندترین ساڵ دێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە سەرەتای سەردەمی پیشەسازییەوە پلەی گەرما لەسەر زەوی بە ڕێژەی ١.١ پلەی سیلیزی بەرزبووەتەوە، هۆشداری دەدەن لەوەی کە گەرمبوون کە ئەم سنوورە تێدەپەڕێنێت، لەوانەیە زەوی بەرەو دۆخێکی گەرمی پاڵ پێوەنێت کە وا دەکات نەتواندرێت زیندوو بکرێتەوە، هەروەها مەترسی ئەم تاودانەش لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و کەشوهەوای وشکدایە کە لەوانەیە ببێتە هۆی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان.