کۆنگرەی ستاری زرگان: ژنان لە دژی قڕکردن تێدەکۆشن
دەربارەی کارەکانی ساڵی ٢٠٢٣، دەلال مەحمود، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لە ناوچەی زرگان لە کانتۆنی جزیرە، تیشکی خستە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر زرگان و وتی: ژنان بۆ بوون تێدەکۆشن.
سۆرگوڵ شێخۆ
حەسەکە- لە دژی داگیرکردنی عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨دا، لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لە سەرێکانی، گری سپی و گوندنشینەکانی ژنان هەمیشە لەسەر پێی خۆیانن بۆ پاراستنی بەهاکانی شۆڕشەکەیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. ناوچەی زرگان لە کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شوێنی لەدایکبوونی کوردەکان و عەرەبەکان و ئێزیدییەکان و مەسیحییەکانە و ئێستا ڕووبەڕووی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەبێتەوە، هەروەها ژمارەیەک لە ژنان و منداڵان بریندار بوون، ئەمەش دیارترین و نزیکترین نموونەی ئەو ژنانەیە کە لە گوندی بشێری پەموو کۆدەکەنەوە و دەکرێنە ئامانج.
لەناو شەپۆلی هێرشەکاندا کە هەموو ڕۆژێک هەیە، پێشێلکارییەکان کە بە یاسای نێودەوڵەتی قەدەغە کراون سەختتر دەبن، ژنان لە ڕێگەی بەرخۆدانەوە تێدەکۆشن، بە هۆشیاری ئەوەی کە ژنان لە هەرکوێیەک بن دەکرێنە ئامانج، ژنان بڕیاریان داوە لە ناوچەکە بمێننەوە و وەڵامی هێرشەکانی قرکردنی ناسنامەی ژنان و شۆڕشەکانیان بدەنەوە.
سەرەرای هێرشەکان ژنان بەردەوامی بە خەبات دەدەن
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە، کۆنگرەی ستار سەردانی ٦٠ کۆبوونەوەی کردووە لە ناوچەی زرگان و گوندنشینەکانی، دوو پەروەردە بۆ پیاوان، ٥٥ سیمیناری گشتی و سەردانی ٥٣٠ ماڵ، لەگەڵ سەردانی بنەماڵەی شەهیدان، لە هەمان کاتدا بەشدارییان لە هەموو ئەو چالاکییانەدا کرد کە لە شاری حەسەکە بەڕێوەچوون.
دەلال مەحمود، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستاری زرگان لەو بارەیەقە لێدانی دا.
"ژنان هەنگاویان بۆ دواوە نەنا"
دەلال مەحمود ئاماژەی بەوەکرد، یەکێک لەو ناوچانەی کە ژنان تێیدا شۆڕشەکەیان بەڕێوە دەبەن ناوچەی زرگانە و وتی: زرگان ناوچەی ژنانی شۆڕشە، چونکە ئەوە ناوچەی شۆڕشە، ژنان منداڵ و گەنجان و هەموو تاکێکی تێدا ڕێکدەخەن و دەبێتە ئامانجی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، سەرەڕای کاری ڕێکخراوەیی، هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکە ڕۆژانە ئەنجام دەدرێن، بەڵام ئەم هێرشانە نەبوونە هۆی ئەوەی ژنان لەماوەی ١١ ساڵدا هەنگاو بۆ دواوە بنێن، کێشەکە تەنها زرگان نییە، بەڵکو ئەمڕۆ هێرش هەیە بۆ سەر هەموو ئەو ناوچانەی کە ژنان مرۆیان لەسەر داناوە، لێرەدا ڕق و کینەی داگیرکەران و ئامانجەکانیان لەسەر شۆڕشەکەمان ڕوونە، بە ئامانجگرتنی ژنانی کرێکار لەناو کێڵگەی پەموودا مانای ئەوەیە کە دەوڵەتی تورکیا پارتەکەمان دەکاتە ئامانج، کە بەهایەکی گەورە دەدات بە کرێکاران.
هێرش بۆ سەر ژنان و کۆمەڵگە بەردەوامە
دەلال مەحمود تیشکی خستە سەر کارەکانی ئەمساڵ و وتی: زۆر گرنگە کە هەمیشە پرسیار بکەین چۆن بتوانین ڕێکخراوی ژنان بەهێز بکەین لەناو چەندین هێرشی ڕۆژانەدا، کارەکانمان نەوەستان لە سەردانیکردنی گوندەکان و ماڵەکان و ڕێکخستنی سیمینار و پەروەردە، هەمیشە بەردەوام بوون بەگوێرەی بارودۆخی ئەمنی و هێرشە دڕندانەکانی داگیرکاری. خەڵکی مەدەنی لە ئاستی یەکەمدا کرانە ئامانج بەهۆی هێرشەکان، بۆ ئەوەی ناوچەکە چۆڵ بکەن و دواتر دەست بەسەر دامەزراوەکانی ژنان و خۆبەڕێوەبەری بگرن و هەمووان بترسێنن لەوەی بێنە ناو دامەزراوەکەوە. بەڵام بەو شێوەیە نەبوو، هەموو کەسێک لە کارەکەی خۆی بەردەوام بوو، ئەوانەی ڕەنگی زیاتریان دەدا و دەیانتوانی ڕۆحیان قووڵتر بخەنە ناو ئەم خاکە پیرۆزە، ژنان بوون، وەک کۆنگرەیەک باری پەروەردەی کۆمەڵگە دەخەینە سەر شانمان.
"بە بیری ڕێبەر ئۆجالان خۆیان چەکدار کرد"
دەلال مەحمود رایگەیاند، کۆمەڵگەی زیرگان لەگەڵ بیری عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد تێدەکۆشێت و وتی: "ئەمڕۆ کۆمەڵگە خۆی بەو بیرە چەکدار کردووە کە لە ڕێبەر ئۆجالانیان وەرگرتووە و لە دژی داگیرکاریی تورکیا تێدەکۆشن، هەروەها ئەو کەسەی کە ئەم خەباتە بەڕێوە دەبات و بەهێز دەکات و بۆشاییەکان پڕ دەکاتەوە ژنە، لە زرگان، ئاماژەمان بەوە کرد کە ڕێکخراوی ژنان دەتوانێت بە ڕوونی خۆی دەرببڕێت، دەستبەرداری زرگان نابین، ئەمە هەڵوێستی ئەو کەسانەیە کە بۆ ماوەی ٥ ساڵە لە دژی داگیرکاری بە ماڵ و ڕۆح و ژیانیان تێدەکۆشن.
"هێزی سروشتیمان مسۆگەری سەرکەوتنە"
دەلال مەحمود ئاماژەی بەوەکرد، ئۆتۆمبێلی مەدەنی و دەزگاکانی بەڕێوەبەرایەتیش لەلایەن گولـلە و تۆپەکانی دەوڵەتی تورکەوە کرانە ئامانج و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: داگیرکاری تورکیا لەسەر ڕێگای تل تەمر-زرگان ئۆتۆمبێل و دامەزراوە مەدەنییەکان دەکاتە ئامانج کە خزمەت بە کۆمەڵگە دەکەن، ئامانج لە لاوازکردنی سیستمی ڕێکخراوەیی و کەمکردنەوەی هاتوچۆیە بۆ ناوچەکانە، بەڵام وەک کۆنگرەی ستار هەمیشە هێڵی ئازادی ژنان بەهێز دەکەین، بە ڕۆحی ئەو ژنانەی کە ژیانی خۆیان لە پێناوی ئەم کەیسەدا بەخشیوە، بەردەوام دەبین لە ڕێکخستن و خەباتمان، لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە هەموو کاتێک زیاتر کار دەکەین و ڕێگە نادەین دوژمن بگاتە ئامانجەکەی، چاوەڕوانی هیچ هێزێکی گەرەنتیکار ناکەین، چونکە ئەمڕۆ پشت بە هێزی ناوخۆیی خۆمان دەبەستین و ئەو سەرکەوتنە مسۆگەر دەکەین.