لە شەنگال خەڵک ڕوو لە بنکەکانی دەنگدان دەکەن

هه ڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد و لە شەنگال لە بەیانی ئەمڕۆوە خەڵک دەچن بۆ بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردن و ناردنی نوێنەرەکانیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا.

 

شەنگال

 

کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ ١٨ی کانوونی یەکەم، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد، خەڵکی شەنگال و بەزۆری ژنان لە بەیانییەوە چوونەتە بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی خۆیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا.

 

خۆبەڕێوەبەری و پادێ بە چوار کاندید بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن لە لیستی ١٣٤ەمین هاوپەیمانی یەکێتی گەلی نەینەوا، دامەزراوەکانی شەنگال و بەڕێوەبەرایەتییەکان و دەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری دەچنە بنکەکانی دەنگدان.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، شەنگال دەتوانێت لە ٨١ ناوەندی جیاوازدا دەنگ بدات، ١٢٣ هەزارو ٢٩٠ کەس مافی دەنگدانی هەیەو لە شەنگال تۆمارکراوە بۆ دەنگدان، لەو ژمارەیە کۆچبەرانی ئێزیدی هەن کە لە کامپەکانی هەرێمی کوردستانن.

 

لە ١٦ی کانوونی یەکەم لە هەڵبژاردنی تایبەتدا، سوپا، پۆلیس و کۆچبەران چوونە بنکەکانی دەنگدان، بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان، ڕێژەی ئێزیدییەکان لە کامپەکانی هەرێمی کوردستان کە دەنگیان داوە بۆ نزیکەی ٢٣٪ دابەزیوە، بەپێی ئەنجامە فەرمییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنە تایبەتەکەی پارێزگای موسڵ لە ٧٥٪ بووە.

 

هەتا ئەم خولەکانە هەڵبژاردنەکانی شەنگال بە کەشوهەوایەکی ئارامدا تێدەپەڕن و خەڵکەکە بە پەرۆشییەوە دەڕۆن بۆ بنکەکانی دەنگدان، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە ئەنجومەنی گەلی شەنگال کۆبوونەتەوەو بەرەو سندوقەکانی دەنگدان دەڕۆن.

 

لە تل عوزێر و هەندێک ناوچەی دیکە، سوپا ڕێگە بە خەڵک نادات وێنە بگرن و چاودێری هەڵبژاردنەکان دەکەن.