تەرمی لەیلا مستەفا بە خاک سپێردرا

تەرمی لەیلا مستەفا، هاوسەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی شارستانی ڕەققە لە گوندی شاویک لە کانتۆنی گرێ سپی بە خاک سپێردرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لەیلا مستەفا، هاوسەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی شارستانی ڕەققە، دوێنێ لە کاتی نەشتەرگەریدا، بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە گیانی لەدەستدا.

 

لەیلا مستەفا لە ١٢ی ئەیلوولی ١٩٨٨ لە دایک بووە. لە ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٢، دوای ئازادکردنی ڕەققە لە چەتەکانی داعش، یەکەم هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شارستانی ڕەققە بوو.

 

لەیلا مستەفا لە ساڵی ٢٠٢١ خەڵاتی شارەوانی جیهانی"World Mayor Award"ی وەرگرت.

 

تەرمی لەیلا مستەفا دوێنێ ٢٦ی تشرینی دووەم لە گۆڕستانی شاویک لە کانتۆنی گرێ سپی بەخاک سپیردرا.