ڕێپاک: ژنان لە دژی لەناوبردن و نکوڵی کردن لە تێکۆشانی بەردەوامدان

بە ئاماژەدان بە خەباتی بێوچانی ژنان لە دژی ئەقڵیەتی پیاوسالاری و سیاسەتی نکوڵیکردنی سەر ژنان، ڕێپاک پەیامی خۆی بۆ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بە دروشمی "به‌ ژن، ژیان، ئازادى، به‌ره‌و كۆتاییهێنان به‌ سیسته‌مى پیاو، ده‌وڵه‌ت، فاشیزم" رێكخراوى په‌یوه‌ندیه‌كانى ژنانى كورد بەیاننامەیەکی بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "وه‌ك چۆن زیهنیه‌تى پیاوسالارى له‌ مێژوێكى كۆنه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ خۆى به‌ سیسته‌م كردووه ‌‌و له‌ هه‌ر قۆناغێك به‌ شیوازێک هه‌وڵى نكۆڵیكردن، بێ رۆڵكردن، له‌ناوبردن‌و سڕینه‌وه‌ى بوون ‌و ئیراده و داوکارییەکانی ژن-دایکی داوە، له‌ كه‌سایه‌تى ژن-دایكیشدا هه‌وڵى له‌ناوبردنى ئیراده‌ى ته‌واوى كۆمه‌ڵگه‌‌ و به‌ كۆیله‌كردنى ده‌دات، ژنانیش به‌رامبه‌ر به‌ هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ت‌و چه‌مكانه‌ له‌ تێكۆشاندا بوون‌و له‌ تێكۆشاندان".

 

لە بەیاننامەکەدا ڕێپاک ئاماژەی بەوەداوە، کە لە مێژووەوە تا ئێستا ژنان قوربانی هەژمار نەکردوویان داوە و لە بەرامبەریشدا تێکۆشانی ژنان بەردەوام بووە و لە‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كاندا به‌شێوازى جۆراوجۆر گه‌لێك ده‌ستكه‌وتیشى به‌ده‌ستخستووه و لە هەر جوگرافیا و لە هەر ئاستێکدا بن ئەم تێکۆشانە مۆری خۆی لە قۆناغەکە بدات.

 

ڕێپاک لە کەسایەتی خوشکانی بیراباڵدا تێکۆشانی ژنان لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا بەبیردەهێنێتەوە و لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "ژنان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆیان بگونجێت ده‌ڕژێنه‌ مه‌یدانه‌كان‌و خوشكانى میراباڵ، له‌ كه‌سایه‌تى ئه‌وانیشدا ته‌واوى ژنانى كه‌ له‌ پێنا‌و ئازادى ژن‌و كۆمه‌ڵگه‌ گیانیان به‌خت كردووه،‌ به‌بیر دێننه‌وه ‌‌و به‌ڵێنى تێكۆشانى هاوبه‌ش‌و به‌رخۆدانى به‌هێزتر به‌رامبه‌ر به‌ سیسته‌مى ده‌سه‌ڵاتدارى‌ و پیاوسالارى ‌و مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌دارى دوپات ده‌كه‌نه‌وه،.

 

لە درێژەی بەیاننامەکەدا ڕێپاک باس لە خەباتی ژنانی کورد لە چوار پارچەی کوردستان دەکات و بەمشێوەیە ڕایگەیاند؛

 

"له‌ باكوورى كوردستان زیهنیه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتى فاشیزم، به‌رده‌وامه‌ له‌ زیندانیكردن، ئه‌شكه‌نجه‌، هێرش‌و توندوتیژیه‌كان جا چ له‌سه‌ر ژنانى چالاكوان‌و سیاسه‌تمه‌دار‌و پێشه‌نگ، وه‌ به‌ گشتى له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌شدا به‌هۆى ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌وه‌ رۆژانه‌ ژنان ده‌كرێنه‌ قوربانى‌و هه‌ر ده‌چێت ئاماره‌كانى كوشتن‌و توندوتیژیه‌كان رو له‌ زیادبون ده‌كات. له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان وێراى سه‌پاندنى عیجابى زۆرملێ‌و سیاسه‌تى به‌ كۆیله‌كردن‌و به‌ تایبه‌ت دواى شۆڕشى ژن، ژیان، ئازادى، ئیتر رفاندن، زیندانى، به‌ ئه‌شكه‌نجه‌ كوشتن‌و سێداره‌ رووبه‌ڕووى هه‌ر ژنێك ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ بچوكترین هه‌وڵى هه‌بێت بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و سیسته‌م‌و به‌شداریكردن له‌ هه‌ر چالاك‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ك.

 

"ڕۆژئاوای کوردستان نموونەی کۆتاییهێنانە بە زیهنیەتی پیاوسالاری و نادیموکراتی"

له‌ باشوورى كوردستانیش ره‌وشى ژنان له‌ بارودۆخێكى تراژیدى دایه‌، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و زیهنیه‌ته‌ى كه‌ ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم خاوه‌نیه‌تى‌و پێى وایه‌ پرسێك به‌ ناوى پرسى ژن بونى نییه‌، به‌هۆى سیاسه‌تى نادیموكراتى، زیهنیه‌تى پیاوسالارى‌و به‌ پلان‌و به‌رنامه‌ ته‌قلید‌و هێنانى چه‌مكه‌كانى سیسته‌مى مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌دارى له‌ بن ناوى پێشكه‌وتن‌و كرانه‌وه‌ هه‌رچى جه‌وهه‌رى ژنه‌ به‌تاڵى ده‌كه‌نه‌وه‌‌و پیاویش ده‌كه‌ن به‌ به‌ دڕنده‌یه‌ك‌و به‌ هه‌رچى جۆرێك بێت، بۆ تێركردنى حه‌زو ئاره‌زووه‌كانى ژن بكاته‌ قوربانى. له‌لایه‌ك چه‌مكى ناموسپه‌رستى‌و له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ به‌ ناوى ئازادى‌و كرانه‌وه‌ كه‌ جگه‌ له‌ به‌كاڵاكردنى ژن هیچى ترى نیه‌‌و نه‌كردوه‌ بۆ ژن، باشوورى كوردستانیان كردووه‌ به‌ كوشتارگه‌یه‌ك بۆ ژنان‌و گۆڕه‌پانێك بۆ ته‌راتێكى بكوژان‌و هێرشكه‌رانى سه‌ر ژنان. ئه‌و سیاسه‌ته‌ى به‌ رێگه‌ى حزبابه‌تى كلاسیكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت له‌ باشوورى كوردستان گه‌وره‌ترین مه‌ترسى بۆ تێكۆشانى ژنان دروست كردوه‌، كه‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ جگه‌ له‌ سیاسه‌تى په‌رتكه‌‌و زاڵبه‌ هیچ سودێكى بۆ ژنان نه‌بووه‌ نابێت.

 

ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌ رۆژئاواى كوردستانه‌ كه‌ به‌ خوێنى هه‌زاران شه‌هید به‌ تایبه‌ت خوێنى سه‌دان‌و هه‌زاران له‌ ژنانى پێشه‌نگ‌و تێكۆشه‌ر توانیویانه‌ سیسته‌مێك بونیاد بنێن‌و خۆیان گه‌یاندووەته‌ ئاستێك كه‌ بۆ ته‌واوى ژنانى كورد‌ و جیهان بوونه‌ته‌ نموونه‌‌ و پێشه‌نگ له‌ بونیادنان‌و هه‌وڵدان بۆ تێپه‌ڕاندن‌و كۆتایى هێنان به‌ زیهنیه‌تى پیاوسالارى‌و نادیموكراتى. ئه‌وه‌ى كه‌ ژنانى رۆژئاوا توانیان تێیدا سه‌ركه‌وت و بن‌و خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ ئاستى سیسته‌م پێشه‌نگایه‌تى بوو له‌ سیاسه‌ت، پاراستنى جه‌وهه‌رى، هه‌روه‌ها خۆ په‌روه‌رده‌كردن‌و رێكخستن كردنى ته‌واوى ژنان له‌ نه‌ته‌وه‌‌و پێكهاته‌ جیاوازه‌كان".

 

"بانگه‌وازى له‌ ته‌واوى ژنان ده‌كه‌ین بۆ خۆڕێكخستن كردنێكى به‌هێزتر"

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی ژنانی کورد هەڵوێستی خۆی دەخاتەڕوو، "له‌و باوه‌ڕه‌داین‌و له‌م رۆژه‌دا بانگه‌وازى له‌ ته‌واوى ژنان ده‌كه‌ین بۆ خۆڕێكخستن كردنێكى به‌هێزتر، به‌شداری‌و پێشه‌نگایه‌تیكردن له‌ سیاسه‌ت به‌ زیهنیه‌ت‌و ئه‌قلیه‌تى ژن، هه‌روه‌ها بۆ خۆپاراستن له‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌موو هێرش‌و توندوتیژیه‌كان، تێكۆشانى هاوبه‌ش به‌هێز بكه‌ین‌و له‌م پێناوه‌دا به‌ بێ جیهاوازى له‌ نێوان نه‌ته‌وه‌، باوه‌ڕى، رێكخراوه‌كان‌و هتد هه‌وڵى جدیتر بده‌ین بۆ پێكهێنانى كۆمیته‌، گروپ، رێكخستن هاوبه‌شى ژنان، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ به‌رامبه‌ر سیاسه‌تى په‌رتكه‌‌و زاڵبه‌ى پیاوسالارى، سیاسه‌تى نادیموكراتى پیاوسالارى‌و پیرسالارى، به‌رامبه‌ر به‌ هێرش‌و داگیركاریه‌كانى كه‌ ئامانجى سه‌ره‌كیان له‌ناوبردن‌و كۆمه‌ڵكوژكردنى ژنه‌‌ و له‌ كه‌سایه‌تى ژنیشدا كۆتایى هێنانه‌ به‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى زیندو چالاك‌و خاوه‌ن هه‌ڵوێست.

 

جارێكى تر په‌یامى ئه‌وه‌ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كاروانى خوشكانى میراباڵ، تا شۆڕشى ژن، ژیان، ئازادى نه‌وه‌ستاوه ‌و ناوه‌ستێك، تێكۆشانى ژنان ملى به‌ زۆر دیكتاتۆر ‌و ده‌سه‌ڵات شۆڕ كردوه ‌‌و بووه‌ به‌ چقڵى چاویان، ئیتر راوه‌ستان‌و گه‌ڕانه‌وه‌مان مه‌حاڵه‌ تا كۆتایى هێنان به‌ سیاسه‌ت‌و زیهنیه‌تى دژه‌ ژن، چونكه‌ رێگامان روناك‌و ئاسۆمان گه‌شه‌ به‌‌و هێزه‌ى كه‌ له‌ تێكۆشانه‌كانى ژنان له‌ ئاستى كوردستان‌و جیهاندا له‌ یه‌كترى ده‌گرین، بۆیه‌ هیچ هێزێك نامانوه‌ستێنێت".