سەرباری جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ، منداڵانی کورد بێ مافن

نەتەوەیەکگرتووەکان ٣٤  ساڵە جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی منداڵانی پەسەند کردووە، عێراق، تورکیا، ئێران و سووریا کە واژۆی ڕێککەوتنامەکەیان کردووە، بێمافی بەرامبەر منداڵان لە وڵاتەکەیاندا لە لوتکەدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی منداڵان، ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٨٩ دا، لە لایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگـرتووەکانەوە پەسەنـدکرا، بـریتییە ٥٤ ماددە،هەندێ لە ماددەکان لە چەند بڕگەیەک پێک هاتوون، تا ئێستا ١٩٦ وڵات  لە جیهاندا بە تورکـیا و ئێـران و عـێراق سووریـاشەوە، لە لیـستی ئـەو وڵاتـانـدانەدا، کە و واژۆی ڕێکەوتـنـنامەکەیـانکـردووە، بەڵـێنـیان دا پابـەنـدی جـێبەجێکـردنی هەمـوو مـاددەکانی جاڕنامەی مافەکانی منـداڵان بن.

 

هەنـدێک لەو وڵاتانەی واژۆی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی منـداڵانیـان کـرد، مافـەکانی منـداڵان پێشێل دەکەن و لە هەریەک لە عێراق، تورکیا، سووریاو ئیران بەشێک لە منداڵان لە مافی خوێندن، تەندروستی، ئاسایش و ئارامی، تەنانەت مافی ژیانیش بێبەشن.

 

منداڵانی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان لەژێر زوڵم و داگیرکاریدان، لە ڕۆژئاوای کوردستان منداڵان بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکەوە گیان لەدەست دەدەن و دەبنە خاوەن پیداویستی تایبەت، لە باشوور، باکوور، ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش هێشتا ژمارەیەک منداڵ هەن کە لە خوێندن بێبەشن و ناچاری کارکردنن بۆ پەیداکردنی بژیوی خێزانەکانیان.

 

لە بەرامبەر ئەم زوڵم و نادادییەی لەسەر منداڵانی کورد هەیە، وڵاتانی نێودەوڵەتی و خودی نەتەوەیەکگرتووەکان کە پەسەندکەری جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی منداڵانە بێدەنگەو هیچ هەڵوێستێک نیشان نادات.