فێستیڤاڵی سینەمایی چیرۆکی حەوت پێشەنگی یەمەنی ئاشکرا دەکات

سەرەڕای ئەو ڕۆڵە گەورەیەی ژنان لە یەمەن گێڕاویانە لە بەدیهێنانی ئاشتی و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە کۆمەڵایەتییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بەڵام ڕۆڵەکانیان بە سنوورداری ماوەتەوە.

ڕانیا عەبدوڵا

 

یەمەن- بە ناونیشانی "فێستیڤاڵی ئاشتی و چیرۆکەکانی ژنانی یەمەن"، فێستیڤاڵێکی سینەمایی لە شاری تەعز لە یەمەن بەڕێوەچوو، کە تیایدا ستایشی ڕۆڵی ژمارەیەک لە پێشەنگان کرا کە بەشدارییان کرد لە ئاشتی و بنیادنانی کۆمەڵگەدا.

 

لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی یەمەن لە ساڵی ٢٠١٥، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان کاریان کردووە بۆ گەیاندنی یارمەتی بۆ ئەو خێزانانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی جەنگەوە و چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکییە کۆمەڵایەتیانەی کە لە ئەنجامی جەنگەکەدا سەریهەڵدابوون، بۆیە پێویستە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی یەمەن و میدیاکان تیشک بخەنە سەر ئەوەی ژنان لەم بارودۆخە سەختەدا چی دەکەن.

 

بە تیشک خستنە سەر ڕۆڵی ژنان لە ئاشتیدا، دامەزراوەی قافلە بۆ گەشەپێدان ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەم فیستیڤاڵێکی سینەمایی بۆ ژنان و فیلمەکانی ئاشتی بە ناونیشانی "ڤێستیڤاڵی ئاشتی و چیرۆکەکانی ژنانی یەمەن" سازکرد ، لەو ماوەیەدا پێداچوونەوەی بۆ چیرۆکی ئەو پێشەنگانە کرد کە بەشدارییان کرد لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و خزمەتکردنی کۆمەڵگە لە ڕۆژهەڵاتی تەعز.

 

فیلمەکان باس لە سەرکەوتنە نائاساییەکانی ٧ ژن دەکەن: فەتحیە ئەحمەد وابل، جەمیلە حمیقانی، نەبیلە سەیف، هەروەها شەزا ئەلجنید، سەباح فەرحان، وئام مەقتەری و فادیە حەسەن.

 

ئەم فیستیڤاڵە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکدا بوو بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان و بەشداریکردنیان لە بنیادنانی ئاشتی و بەرزکردنەوەی هۆشیاری لەنێو ئەندامانی کۆمەڵگەدا لە گرنگی ڕۆڵی ژنان و بەشداریکردنیان لەم بوارەدا.

 

"بەهای ژنان لە کۆمەڵگەدا و ڕۆڵیان لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکاندا زیاد دەکات"

گەزە یەحیا، بەڕێوەبەری پڕۆژەکە وتی: ئەم فیستیڤاڵە گرنگییەکی گەورەی هەیە، چونکە تیشک دەخاتە سەر ژنانی سەرکەوتوو و ئاشتیخواز کە چیرۆکەکانیان باشترینن، ستایشی ڕۆڵە سەرنجڕاکێش و سوودبەخشەکانیان دەکات بۆ کۆمەڵگەکان و بەهای ژنان لە کۆمەڵگەدا و ڕۆڵیان لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکاندا زیاد دەکات.

 

باسی لە ڕۆڵی ژنان لە وڵاتەکەدا کرد، لەوانە هەوڵەکانی نێوەندگیری، چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، بەشداریکردن لە بنیادنان و دامەزراندنی ئاشتی لەنێوان خەڵکدا، هەروەها چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بەهۆی شەڕی بەردەوام و کاریگەرییە وێرانکەرەکانی لەسەر خەڵکی مەدەنی.

 

مەکیە مەجلە، چالاکوانی کۆمەڵایەتی وتی: ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە پێناسەکردن و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی ڕۆڵی ژنان لە دروستکردنی ئاشتیدا و کارکردن بۆ هاندانی ژنان بۆ ئەوەی کاریگەر بن لە پرۆسەی ئاشتی و گەیشتن بە پێگەی بڕیاردان، فیلمەکان بەنرخن و بەسوودن و بابەتێکی زۆر گرنگیان بەرزکردەوە، کە گرنگی بەشداریکردنی ژنان و ڕۆڵی شەرەفمەندانەیە لە دروستکردنی ئاشتیدا.

 

لە لایەکی دیکەوە، زوبەیدە وەجیە، ڕۆژنامەنووس وتی: چیرۆکی هاندەری ئەو ژنانەمان بینیوە کە بەشدارییان لە ئاشتیدا کردووە و هیوادارین ڕۆڵی ژنان لە پرۆسەی بنیادنانی ئاشتیدا بەردەوام بێت، بەتایبەتی لە ناوچەی سەلا، چونکە دەکەوێتە ناوچەی بەرکەوتن و پەیوەندی و بە تەواوی لە گۆڕەپانی یەمەندا نەماوە، هیوادارین ژنان هان بدەین و ڕۆڵیان وەک بڕیاردەر لە کۆمەڵگەدا تیشکی بخرێتەسەر.