چەند خۆراکێک یارمەتی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی دەدەن

دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی لە دیارترین کێشە دەروونییەکانن کە ڕووبەڕووی زۆر کەس دەبنەوە و زۆرینەی کات پزیشکان بە دەرمان هەوڵی چارەسەری دەدەن، بەڵام هەندێک خۆراک یارمەتیدەری کەمکردنەوەیین.

ناوەندی هەواڵ

 

فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ ئەو  حاڵەتە ناخۆشییەن، کە زۆربەی مرۆڤەکان لە ژیاندا بە هۆکاری جۆرواجۆر هەستیان پێ کردووە، ئەگەر لە حاڵەتی ئاسایی دەربچێ تەندروستیشی تێک دەچێت، دەروونناسان جەخت دەکەنەوە، ئەو مرۆڤانەی هەمیشە تووشی ترس دەبن و دڵەڕاوکێ دەبێتە بەشێک لە ژیانیان، بابەتەکان لە یادەوەرییاندا نامێنێت و فەرامۆشی دەکەن، هەروەها تووشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێنیش دەبن و تەندروستییان تێک دەچێت.

 

ئەو خۆراکانەی یارمەتی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی دەدەن:

-ئەڤۆکادۆ، ڕێژەیەکی بەرزی ڤیتامینB  لەخۆ دەگرێت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەست بە باشتربوون بکەیت، هەروەها سیرۆتۆنین دەردەکات کە ئەو هۆرمۆنەیە بەرپرسە لە باشترکردنی باری دەروونی و دڵخۆشی.

 

-سپێناخ، دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم و یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی دڵەڕاوکێ و دەمارگیری دەدات، بەهۆی گەڵا سەوزەکەیەوە.

 

-شیر، باشترە پێش خەوتن بخورێتەوە چونکە یارمەتی ڕزگاربوون لە کەمخەوی و دڵەڕاوکێ دەدات بەهۆی ئەوەی دژە ئۆکسێنەر، ڤیتامین، پرۆتین و کالیسیۆمی تێدایە.

 

-سێو، توخمە سەرەکییەکانی تێدایە بۆ ئەوەی مێشک بە تەندروستی بمێنێتەوە کاتێک هەست بە فشاری دەروونی دەکرێت.