ژنانی ئاوارە، لە بارودۆخی کارەساتباری پەناگەکاندا دەژین

ژنانی ئاوارە لە پەناگەکاندا خراپبوونی بارودۆخی تەندروستی، دەروونی و نزیکبوونەوەی بارودۆخی تراژیدییان لە ئەنجامی پشتگوێخستنی تەواوەتی پشتڕاست کردەوە.

نەغم کەراجە

 

غەززە- ژنانی ئاوارە لە پەناگەکاندا دەناڵێنن بەهۆی نەبوونی چاودێری تەندروستی و نەبوونی پێداویستی مرۆیی و زەحمەتی و بەرپرسیارێتی بەردەوامبوونی سەختترین شەڕ کە گەلی فەڵەستین پێیدا تێدەپەڕێت، سەرەڕای بڵاوکردنەوەی ئازارە ئاشکراکانیان بۆ جیهان و داواکارییە بەردەوامەکانیان تا ئێستا وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتی بێدەنگن.

 

ناریمان ئەبو کاس، یەکێک لە ژنانی ئاوارە لە پەناگەکاندا وتی: بۆ ماوەی نزیکەی مانگێکە لەناو خوێندگەداین، دوای ئەوەی موشەکی جیاواز بۆ ناوچە سنورییەکەمان هەڵدرا و دەیان کەسی کوشت، موشەک ماڵەکەمانی کردە ئامانج بەبێ ئاگادارکردنەوە وای لێکردین بە پێ هەڵبێین بۆ پەناگەکان، دواتر زانیمان ئەو خانووە چوار نهۆمییەی کە ٣٥ کەسی تێدابوو بەتەواوی وێران بووە.

 

"ئەگەر بەهۆی موشەکەکانەوە نەمرین، لە برسێتیدا دەمرین"

ئاماژەی بەوەشکرد، ئازارەکان زیادیان کردووە و دۆخی دەروونی خراپتر بووە دوای وێرانکردنی تاکە پەناگەکەی وتیشی: ئەگەر جەنگەکە کۆتایی هات، هیچ پەناگەیەک بۆ من و منداڵەکانم نییە، هیچ شوێنێک نییە بۆی بڕۆین، هیچ قەرەبوویەک نییە بۆ قەبارەی وێرانکاری و زیانەکان، ناتوانین بژێوی ڕۆژانە دابین بکەین، کەواتە چۆن دووبارە خانوو دروست بکەینەوە؟، پەناگەکانی UNRWA خزمەتگوزاری و سەرچاوەی بنەڕەتی وەک ئاو و کارەبا و کەلوپەلی فریاگوزارییان نییە، جگە لە نەبوونی چاودێری تەندروستی و پاکوخاوێنی لە ژوورەکانی پەناگەدا،  ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە دەبینەوە بۆ هێنانی ئەو ئاوەی پێویستمان پێیەتی بە درێژایی ڕۆژ، "ئەگەر بەهۆی ئەو موشەکانەوە نەمرین کە لە هەموو ناوچەکاندا دەبارێت، ئەوا لە برسێتیدا دەمرین، چونکە هیچ یارمەتییەکی فریاگوزاری یان پاکەتی خۆراکمان وەرنەگرتووە بۆ ئەوەی خۆراک و بژێوی منداڵەکانمان دابین بکەین، هاوکات لەگەڵ کەمبوونەوەی زۆربەی کاڵا و سەوزە بنەڕەتییەکان لە بازاڕەکاندا، تەنانەت نانیش بووەتە خەونێکی قورس بۆ بەدیهێنانی، هەزاران کەس لەبەردەم نانەواخانەکان  بوونەتە ئامانج، بەنیازن برسیمان بکەن و بە هێواشی بمانکوژن.

 

باری تەندروستی ناریمان ئەبو کاس خراپتر دەبێت، چونکە نەخۆشی شەکرەی درێژخایەنی هەیە، پێویستی بە چاودێری پزیشکی بەردەوام هەیە، بەڵام ئیسرائیل سیاسەتی تەواوی خۆی سەپاندووە تەنانەت لە تێپەڕبوونی بارهەڵگری دەرمان بۆ کەرتی غەززە.

 

بەدوای پارچە جلوبەرگی بەکارهاتوودا دەگەڕێت بۆ منداڵەکانی

ئاوارەیەکی دیکە بە ناوی عایدە محەمەد هەوڵدەدات بەدوای پارچەی جلوبەرگدا بگەڕێت، بۆ منداڵەکانی بەکاری بهێنێت لە جیاتی دایبی، کە نرخەکەی بەرزبووەتەوە و بەهۆی بارودۆخی دارایی خراپەوە ناتوانێت بیکڕێت، هەوڵدەدات جلوبەرگی بەکارهێندراو بەکاربهێنێت، وتی: لە مردنەوە بۆ مردنێکی دیکە هەڵهاتین، هیچ شتێک بە ناوی ژیان بوونی نییە، هەموو شتێک شکۆمەندی و ئاشتی و ئاسایش و ئازادیمان لێ دەبات و هەموو ڕۆژێک بە ئازارێکی نوێدا تێدەپەڕین، بەتایبەتی ژنان کە لە ئێستادا بژێوی خێزانەکانیانن و بەرپرسیارێتی تەواو هەڵدەگرن.

هەموو ژنانی پەناگەکە ڕووبەڕووی هەموو جۆرە ئازارێک دەبنەوە و وتی: هەموو ڕۆژێک پلانمان هەیە بۆ ئەوەی چۆن کاروبارەکانمان بەڕێوەببەین و بژێوی و پێداویستییە سەرەکییەکانی خێزانەکانمان دابین بکەین بە کەمترین ئامڕاز.

 

ئاژانسی فریاگوزاری و کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین "UNRWA" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ژمارەی ئاوارەکانی کەرتی غەزەزە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس، کە زیاتر لە نیوەیان لە ١٤٩ پەناگەدان.