ئەو ژنانەی ئۆجالانیان بینیوە؛ دیداری ڕێبەر ئۆجالان دەرفەتێکی مێژوویی بوو
ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانیان بینیوە، جەختیان کردەوە، ئەو هێزە پیلانگێڕانەی دەستیان هەبووە لە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان، دەیانەوێت قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گۆشەگیری قوڵ بکەنەوە.
ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە- ماوەی ٢٥ ساڵە ئەو گۆشەگیرییە توندەی بەسەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورددا سەپێنراوە بەردەوامە و لە ٥ی نیسانی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نازانرێت، هەرچەندە خێزانەکەی و پارێزەرەکەی هەموو هەفتەیەک داواکاری سەردان پێشکەش دەکەن، بەڵام ئەو داواکارییانە بە بیانووی "تەندروستی خراپ، بارودۆخی کەشوهەوا و باری نائاسایی ڕەت دەکرێنەوە.
"ڕێبەر ئۆجالان باسی شەڕی دەکرد"
هەیفا محەمەد، لە ساڵی ٩٠ەکاندا چاوی بە ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانی کەوتووە، سەبارەت بەو گۆشەگیرییە توندەی بەسەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلاندا سەپێندراوە وتی: ئەو گۆشەگیرییەی لە ئیمراڵی بەسەر ڕێبەر ئۆجالاندا سەپێندراوە، لەگەڵ هیوا و چارەسەرکردنی کێشەی خەڵکدا ناکۆکە، لە ساڵانی نەوەدەکاندا لە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز لە لوبنان لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان کۆبووینەوە، لەو کاتەدا ڕێبەر ئۆجالان باسی ئەو قۆناغەی دەکرد کە ئێستا تێیدا دەژین، باسی شەڕی دەکرد و بە ڕوونی باسی لەوە کرد کە تاکە چارەسەری یەکڕیزییە.
هەیفا محەمەد وتیشی؛ ئەمڕۆ دەتوانین لەوە تێبگەین کە چی دەوت و شیکارییەکانی بۆ ئەو شەڕەی ئێستا چی بوون، ئەو هیوای ئێمەیە و چارەسەری هەموو قەیران و شەڕەکانە، ئەگەر گۆشەگیریی توند هەڵبگیرێت و ئازاد بکرێت، هەموو کێشەکان چارەسەر دەکرێن، بەڵام ئەو هێزە پیلانگێڕانەی دەستیان لە گرتنیدا هەبوو، دەیانەوێت قەیرانەکە قووڵتر بێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "بە تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێک گۆشەگیری خراپتر و توندتر دەبێت، هاوکات سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لاواز دەبێت، هیزە پلانگێڕەکان دەیانەوێت خەبات بۆ ئازادیی ژنان تێکبشکێنن، ئێمەش دەمانەوێت گۆشەگیرییەکە هەڵبگرین، چونکە تاکە چارەسەری بۆ قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالانە.
"دیداری ڕێبەر ئۆجالان دەرفەتێکی مێژوویی بوو"
نەعیمە ڕەمەزان، لە ساڵانی نەوەدەکاندا چاوی بە ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کەوتووە، دەیەوێت بە شێوەیەکی جەستەیی ئازادی ڕێبەر ئۆجالان فەراهەم ببێت و وتی: دیدارەکەمان لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان دەرفەتێکی مێژوویی بوو، دەمانەوێت جارێکی دیکە ئەم دەرفەتە زیندوو بکەینەوە، ئەو فەلسەفەیەی کە پێشکەشی هەموو ژنانی کرد، ئازادبوونە لە ستەم و تاریکی، تەنها لە یەک پێکهاتەدا سنووردار نییە، بەڵکو هەموو مرۆڤە چەوساوەکان دەگرێتەوە.
دەشڵێت: ئەو کەسەی کە مێشکی ئێمەی کردەوە و ڕێبازی ئێمەی ڕۆشنکرد، ڕێبەر ئۆجالانە، بە سوپاسەوە فەلسەفەی ئازادمان هەڵبژارد، هەزاران چالاکوانی ژنیش بۆ ئەم ڕێبازە گەیشتنە خاڵی شەهیدبوون، ئەمڕۆ لەگەڵ دروشمی ژن، ژیان، ئازادی ژنان لە هەموو جیهاندا یەکدەگرن و ئەمەش هەنگاوێکی پیرۆزە و وەڵامێکە بۆ گۆشەگیری توند، کە بەسەر ڕێبەر ئۆجالاندا سەپێنراوە.