ساڵانە شارەكان ٢٨٨ ملیۆن تەن پاشماوەی پلاستیكی بەرهەم دەهێنن

شارەكان ناوەندی چالاكی ئابوورین و زیاتر لە ٧٠٪ی دەردانی گازی ژەهراوی جیهان پێكدەهێنن، هەروەها ساڵانە شارەكان ٢٨٨ ملیۆن تەن پاشماوەی پلاستیكی بەرهەم دەهێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لە ڕۆژی جیهانی شارەكان، کە ساڵانە لە ٣١ی تشرینی یەكەم بەڕێوەدەچێت، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا نزیكەی ٥٥٪ی دانیشتووانی جیهان لە ناوچە شارییەكان دەژین و پێشبینی دەكرێت ئەم ڕێژەیە تا ساڵی ٢٠٥٠ بۆ نزیكەی ٧٠٪  بەرزبێتەوە، شارەكان ناوەندی چالاكی ئابورین و زیاتر لە ٧٠٪ی دەردانی گازی ژەهراوی جیهان پێكدەهێنن، لەگەڵ بەردەوامی گەشەسەندنی شارەكان ئەم ژمارانە بەردەوام بەرز دەبنەوە.


ڕێکخراوەکە وتوویەتی: با ڕۆژی شارەكانی جیهان دەرفەتێك بێت بۆ بیركردنەوە لەو جۆرە ئایندەیەی كە دەمانەوێت بۆ شارەكانمان، تەنها خەیاڵكردنی داهاتوویەكی باشتر نییە، بەڵكو درككردنە بەوەی كە دروستكردنی ناوەندی شارستانی سەوزتر و دادپەروەرتر و بەردەوام و گونجاوتر بۆ ژیان دەكرێت، لە ڕۆژی جیهانی شارەكان هۆشداریی ئابوری كۆمەڵایەتی نەتەوە یەكگرتوەكان بەبیردەهێنینەوە كە نزیكەی سێ شار لە هەر پێنج شاری جیهاندا مەترسی كارەساتی سروشتییان لەسەرە، كاركردن بۆ پەرەپێدانی چارەسەری بەردەوام و بنیادنانی توانای شارەكان بۆ گونجاندن و بەرگەگرتنی هەڕەشەكانی سەر كەشوهەوا، وەك خاڵێكی سەرەكی هاتنە ژوورەوە دەمێنێتەوە بۆ شارەكان و بۆ چاكبوونەوە و بەدەستهێنانی بەردەوامیی خۆیان.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، ساڵانە شارەكان ٢٨٨ ملیۆن تەن پاشماوەی پلاستیكی بەرهەم دەهێنن، بەڵام تەنها ٩٪ی پاشماوەی پلاستیكی دووبارە بەكاردەهێنرێتەو، ڕۆژی جیهانی شارەکان ئەوە بەبیردەهێنێتەوە کە هەوڵەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پیسبوونی پلاستیك لە شارەكان و هەموو شوێنێكدا زیاتر بکرێت.