ژنانی شەنگال دژی گۆشەگیری ڕێپێوانیان کرد

لە چوارچێ‌وەی هەڵمەتی "بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئازادی بۆ شەنگال خۆبەڕێوەبەری"، ژنان ڕێپێوانێکی گەورەیان لە شەنگال ڕێکخست.

شەنگال

 

لە چوارچێوەی "بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئازادی، بۆ شەنگال خۆبەڕێوەبەری" چالاکییەکان لە شەنگال بەردەوامن و ژنان ڕێپێوانێکی بەرفراوانیان بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی عەرەبی شەنگال ڕێکخست.

 

دوای کۆتایی هاتنی ڕێپێوانەکە، بەیاننامەیەک لەلایەن فاتمە بەرهەو، ئەندامی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی ژنانی عەرەبی لە شەنگال پێشکەش کرا.

 

"ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی ئێمەیە"

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و پەدەکەو حکومەتی عێراق کراوە، تێیدا هاتووە: "واژۆکردنی ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لەلایەن هەولێر و بەغداوە هێرشێکە بۆ سەر هەموو پێکهاتەکانی شەنگال، لە هەمان کاتدا، بەردەوامبوونی پیلانگێڕی نێودەوڵەتییە دژی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە، چونکە لە توێکڵی نەزانی ڕزگار بووین و بووینە ڕووناکی بۆ ڕێگاکەمان، بۆ ماوەی ٧ ساڵە لەسەر ئەم بیرە ئازادە خۆمان پەروەردە دەکەین.

 

وەک ژنانی عەرەبی شەنگال هەتا ئازادی لەسەر بیری ڕێبەر ئاپۆ دەڕۆین بۆیە دەڵێین: ئەگەر بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێنەکۆشین، ئازادی شەنگالیش لەدەست دەدەین، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بنەمای ئاشتییە و ئازادی هەرێمەکە و ژنان بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت.

 

چالاکییەکە بە دروشم کۆتایی هات.

 

"بەهۆی بیری ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشین"

ڕیم ساڵح خدەیر، کە بەشداری لە ڕێپێوانەکەدا کرد ئاماژەی بەوەکرد، بە بیرۆکەی عەبدوڵا ئۆجالانی ڕێبەری گەلی کورد بوونی خۆیان ناسیوە و وتی: ئەمڕۆ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوان دەکەین و داوای ئازادی دەکەین، ئەم زیندانە زۆر دڕندانەیە، وەک ژنانی عەرەب دەستمان کردووە بە چالاکی، ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ نەبوایە ئەمڕۆ وەک ژن لێرە کۆنەدەبووینەوە و دەنگی خۆمان بەرز نەدەکردەوە، بە سایەی بیری ڕێبەر ئاپۆ، هەستاین و تێدەکۆشین.

 

"بۆ هەڵوەشاندنەوەی زیندان هەموو شتێک دەکەین"

دونیا عەبید جاسم وتی: ئەوەی دەتوانین بیڵێین کەمتر دەبێت بۆ وەسفکردنی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادییەک کە زیاتر لە خەیاڵمان پێ بەخشیوین، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ لەناوبردنی ئەو زیندانە، هەموو بیرۆکەکانی پێداین، بۆیە هەرچی بڵێم کەمتر دەبێت، نەک هەر ڕێپێوان دەکەین، بەڵکو هەرچی پێویست بێت دەیکەین. هەروەها لەبەردەم ڕێبەری خۆماندا ڕۆحی خۆمان دەکەینە قوربانی.