ژنانی کورد بە هونەر دژی سیاسەتی شەڕی تایبەت بەرخۆدان دەکەن

فێستیڤاڵی کولتوور و هونەری ژنان لە ئیلح لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامەو هاوڵاتیان ڕایانگەیاند فێستیڤاڵەکە بەردەوام دەبێت دژی سیاسەتی جەنگی تایبەت و دەبێت کولتوور و زمان بابەتی سەرەکی بن لە هەموو شوێنێک.

ئیلح

 

ڕێکخراوی ساناتچا، کۆنفیدراسیۆنی یەکێتی کرێکارانی گشتی "KESK" و کۆنفیدراسیۆنی یەکێتییە شۆڕشگێڕەکانی کرێکاران "DISK" فێستیڤاڵی کولتوور و هونەری ژنانیان بە دروشمی "ژنانی ئازاد هونەری ئازاد" ڕێکخست، فێستیڤاڵەکە کە لە ٢١ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، کۆنسێرت، پانێڵ، پێشانگای هونەری، خوێندنەوەی دەنگ و چالاکی شانۆیی ئەنجام دەدرێت.

 

ئەلیف کیڤرجیک، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی توێژینەوە و کولتووری زمانی ئاری، باسی لە فێستیڤاڵەکە کرد کە گرنگییەکی زۆری بۆ ژنان هەیەو ڕایگەیاند، خەڵک بە پەرۆشن بۆ خەباتی کولتوور و زمانی خۆیان و ئەم خەباتە بەردەوام دەبێت.

 

"فێستیڤاڵ هیوا بە گەل دەدات"

ئەلیف کیڤرجیک باسی لەوەکرد که فێستیڤاڵی ژنان له زۆر شار به ڕێوەچوو، ئەم فێستیڤاڵە بناغەیەکە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ گەل دژی سیاسەتی شەڕی تایبەت و وتی: ڕێکخستنی ئەم فێستیڤاڵە لەلایەن هەمووان پێشوازی لێدەکرێت، گەللە مەیدان و شەقامەکاندا بە پەرۆشن بۆ زمان و کولتووری خۆیان، بە تایبەتی، بەهۆی قەدەغەکردنی ساڵانی ڕابردوو، هەوڵەکان بۆ سەرکوتکردنی خەڵک لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە ئەنجامدران، ماوەیەکی زۆرە ڕووبەڕووی بەربەست بووینەتەوە، سەرەڕای ئەم فشارانە، ئەو کارەی ئێمە ئەنجاممان دا، هیوایەکی گەورەی بە گەل بەخشی، ئەو ژنانەی کە دێن بۆ ئێرە دڵخۆشن بەوەی پێکەوە لە ماڵەکانیاندا دەژین.

 

"دەبێت لە هەموو شوێنێک زمان و هونەرەکەمان دەرببڕین"

ئەلیف کیڤرجیک ئەو قەیومانەی لە شارەوانی داندران هەوڵدەدەن له ڕێگەی ئەو بەرنامانەی بەناوی فێستیڤاڵەوه ڕێکخراون گەل لە کولتووری خۆیان دووربخەنەوە، بۆیە دەبێت هەمیشە کار بۆ هونەرو زمانی خۆمان بکەین، لەبەر ئەوەی هەندێک کەس هەن کە دژی ئەمە دەوەستنەوە و دەیانەوێت کولتوورەکەمان لەناو ببەن، یەکەمیان ئەو  قەیومانەن کە بۆ شارەوانییەکان دیاریکراون، ئەوان هەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی زمانەکەمان قەدەغە بکەن، زۆر باش دەزانن، لەبەر ئەوەیە کە لێرە دامەزراون، سەرەتا دەمەوێت بڵێم ئەو سیاسەتەو ئامانجەیان هەرگیز بەدی نایەت، چەندین ساڵە دژی ئەم سیاسەتانە تێدەکۆشین بۆ پاراستنی هونەر و کولتوورمان، بەردەوام دەبین لە پاراستنی فەرهەنگ و زمانی کوردی هونەرێکی دێرینە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چەندین ساڵ و تا ئەمڕۆش، پێویستە گرنگی ئەم زمان و هونەرە لە نێو گەلدا بڵاو بکەینەوە.

 

"لە ژنانی ڕێکخراو دەترسن"

ئەلیف کیڤرجیک ئاماژەی بەوەکرد، سیستمکە بە سیاسەتی جەنگی تایبەت بەزۆری ژنانی کورد دەکاتە ئامانج، ژنانی کورد وەک هەر پڕۆسەیەکی دیکە پێشەنگایەتی کۆمەڵگە دەکەن و دەسەڵات لێیان دەترسێت، بەڵام خەبات و ڕێکخستنبوونی ژنان هەموو ڕۆژێک لە زیادبووندایەو وتی: هەر هەنگاوێک لە کوردستان دەندرێت، دژی سیاسەتی شەڕی تایبەتە، پێویستە بیر بکەینەوە و کار لەسەر ئەمانە بکەین و ئاگاداری هەموو شتێک بین، ئەم سیاسەتانە بەزۆری بەسەر ژناندا جێبەجێ دەکرێن، هەموو کەس دەزانێت بۆچی ژنان دەکرێنە ئامانج، چونکە ژنان پیشەنگایەتی ئەم کۆمەڵگایە دەکەن. لە هەموو بوارەکاندا، ئەوان پێشەنگایەتی ئەم خەبات و پرۆسەیە دەکەن، بۆیە زۆرترین هێرشیان دەکرێتە سەر، لە هەموو شوێنێک کاردانەوەمان هەیە و بەردەوام دەبین لە کاردانەوەکانمان، داوا لە گەلەکەمان دەکەین تێکۆشانیان لە دژی ئەو سیاسەتە پیسانە زیاد بکەن و خاوەنداری لە هونەرو زمانی خۆیان بکەن.