لە بابل ٧ ئەندامی خێزانێک بەهۆی ئاگر کەوتنەوە گیانیان لەدەستدا

لە شارۆچکەی مەدحاتیە لە باشووری پارێزگای بابل ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوەو بەهۆیەوە ٧ کەس کە ئەندامی یەک خێزان بوون گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ١ی تشرینی یەکەم میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵیک لە شارۆچکەی مەدحاتیە لە باشووری پارێزگای بابل گڕیگرتووە و ٧ کەس لەو ماڵەدا کە ئەندامی یەک خێزانن گیانیان لەدەستدا .

 

ئەوە لە کاتێکدایە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری و شارستانی عێراق ڕایگەیاند، لە سێ ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١٠٠ ھەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمارکراوە کە ١٩ هەزاریان لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕوویانداوە.