لە خۆپیشاندانەکانی سویسرا داوای پاراستنی کەشوهەوا دەکرێت

٦٠ هەزار کەس لە سویسرا هاتنە سەر شەقام و داوای "دادپەروەری کەشوهەوا"یان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٣٠ی ئەیلوول، هەزاران کەس لە شەقامەکانی بێرنی پایتەختی سویسرا کۆبوونەوە و داوای پاراستنی کەشوهەوای کاریگەر و زیاتر "دادپەروەری کەشوهەوا"یان کرد.

 

هاوپەیمانی کەشوهەوای سویسرا کە خۆپێشاندانەکەی ڕێکخستبوو، ئاماژەی بەوەدا کە "تووڕەیی لە بێکردەوەیی لە سیاسەتی کەشوهەوا و دەرئەنجامە وێرانکەر و کوشندەکانی قەیرانی کەشوهەوا، گروپەکانی لە هەموو تەمەن و ئاسۆیەکدا کۆکردووەتەوە."، هاوپەیمانییەکە لە زیاتر لە ١٤٠ ڕێکخراو لە بوارەکانی ژینگە، گەشەپێدان، کڵێسا، گەنجان، سەندیکاکان و پاراستنی بەکاربەران لەخۆدەگرێت و هەمووانیش داوای پاراستنی ژینگە دەکەن.

 

لەو خۆپیشاندانەدا کە گواسترایەوە بۆ بینای حکومەت و پەرلەمان لە سەنتەری شار، ٦٠ هەزار خۆپیشاندەر خوازیاری کۆتاییهێنان بە وێرانکردنی ژینگە و ڕێزگرتن لە ئامانجەکانی کەشوهەوای ڕێککەوتنی پاریس بوون و لافیتەیان بەرزکردەوە کە لەسەری نووسرابوو “هیچ هەسارەیەک، هیچ تەندروستییەک"، “ئێستا دادپەروەری کەشوهەوا” و "شێتی ڕابگرن."

 

خۆپیشاندەران پێداچوونەوەیان بە یاسای پێشنیارکراوی حکومەت بۆ CO2 شەرمەزار کرد، کە بە وتەی خۆیان سیناتۆرەکان لەم هەفتەیەدا پەرەیان پێداوە، ئەم خۆپیشاندانەش کەمتر لە مانگێک پێش هەڵبژاردنی پەرلەمان دێت کە بڕیارە ٢٢ی تشرینی یەکەم بەڕێوە بچێت.