خنکانی ٢ هەزار و ٧٨٨ کەس لە دەریای سپیدا تۆمار کراوە

کۆمیسیاری ڕێکخستنی نێودەوڵەتی کۆچی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، خستیەڕوو لەناو ڕێگاکانی کۆچبەریدا کە تۆمار کراون، کۆچبەری لە دەریای سپیدا مەترسیدارترینە و لەمساڵدا ٢ هەزار و ٧٨٨ کەس تۆمار کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پار لیجێرت، کۆمیسیاری ڕێکخستنی نێودەوڵەتی کۆچی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنسەی ئەمنی نەتەوە یەکگرتووەکان وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەدا، لە جیهانەوە ئەمساڵ ١٨٧ هەزار کەس لەپێناو گەشتن بە ژیانێکی سەلامەت و داهاتوویەکی باشتر بە ڕێگەی دەریای سپیدا کۆچیان کردووە.

 

لەو چوارچێوەیەدا ڕێکخستنی نێودەوڵەتی کۆچ گیان لەدەستدانی ٢ هەزار و ٧٨٨ کەسی تۆمار کردووە، کە ٢ هەزار و ٩٣ کەسیان لە ڕێگەی دەریای سپیدا گیانیان لەدەستداوە، وتیشی: ئەگەرچی ڕێگەی دیکەی کۆچکردنیش گیراوەتە بەر، بەڵام خەڵک مترسیدارترین ڕێگە کە دەریای سپییە هەڵدەبژێرن، زۆرکەسیش لە بیابانەکاندا بە شێوەیەکی تراژیدی گیانیان لەدەستداوە.

 

ڕوڤەن مەنیکدوەلا، بەڕێوەبەری کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، ڕایگەیاند: دۆخەکە لە دوورگەی لامپێدوسای ئیتاڵیا جێگەی نیگەرانییە دوورگەیەکی بچووکە و توانای سنوورداری هەیە بۆیە نابێت ئیتاڵیا لەم دۆخەدا بەجێبهێڵرێت، پێویستە وڵاتانی پێشەنگ بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن و پشتگیری خۆیان نیشان بدەن.