ئیڤان فایەق: كه‌مته‌رخه‌مانی ڕووداوه‌كه‌ی حه‌مدانیه سزا ده‌درێن
ئیڤان فایەق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من له ڕووداوه‌كه‌ی حه‌مدانیه سزا ده‌درێن و ئه‌و كه‌سانه‌شی كه بوونه‌ته قوربانی قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
ناوەندی هەواڵ
شەوی ٢٦ی ئەیلوول ، لەکاتی ئاهەنگی هاوسەرگیری ئاگر لە هۆڵێکی بۆنە و ئاهەنگ لە ناوچەی حەمدانیەی سەر بە پارێزگای نەینەوا کەوتەوە، بەپێی ئامارەکان زیاتر لە ١٠٠ کەس بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها نزیکەی ٤٠٠ کەسیش برینداربوون.
ئیڤان فایه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ ٢٨ی ئەیلوول سه‌ردانی شارۆچکەی حه‌مدانیه‌ی كرد‌و وتی: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من له ڕووداوی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی حه‌مدانیه سزا ده‌درێن، دواتریش ڕێكاری سه‌لامه‌تی گشتاندنی بۆ ده‌كرێت بۆ ته‌واوی پارێزگاكان.
ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە زۆربەیان ژن و منداڵن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌م ڕووداوەدا خه‌ڵكێكی زۆر گیانیان له‌ده‌ستداوه كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن و ئه‌مه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌بوو له‌م شاره‌دا، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چاره‌سه‌ریان پێویسته چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن له نه‌خۆشخانه‌كانی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وانه‌ی كه پێویستیان به چاره‌سه‌ر له ده‌ره‌وه ڕه‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێن.
وتیشی: ئه‌و ته‌رمانه‌ی كه تائێستا نه‌ناسراونه‌ته‌وه لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ دروستده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی ناسینه‌وه‌یان، كه ئێستا ژماره‌یه‌ك ته‌رم هه‌ن و نه‌ناسراونه‌ته‌وە، قه‌ره‌بووی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كرێته‌وه كه له ڕووداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌دا بوونه‌ته قوربانی، له نێوان ٥ بۆ ١٠ ملیۆن دینار بۆ هه‌ر كه‌سێك له‌وانه.