"پێویستە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دیجیتاڵی بەردەوام بن"

ئامنیە ئەلمالیکی، نووسەری تایبەتمەند لە دۆسیەی ژناندا ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر دژ بە توندوتیژی دیجیتاڵی و هۆشیاری کۆمەڵگە لە دژی زیادبوونی توندوتیژی دیجیتاڵی زیاد بکرێت.

ئەسما فەتحی

 

قاهیرە- لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا، یەکێک لەو شوێنانەی کە ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە توندوتیژی دیجیتاڵییە، سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی توندوتیژی دیجیتاڵی، بەرپرسانی دەوڵەت هیچ ڕێوشوێنێک ناگرنەبەر یان ئەگەر ڕێوشوێن بگیرێتە بەر کەمن.

 

سەمیرە عادل، یەکێک لەو ژنانەی کە لە ڕێگەی میدیا دیجیتاڵییەکانەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە، ئاماژەی بەوەکرد لەلایەن هاوڕێی زانکۆکەیەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە و وتی: من تووشی شۆک بووم بەوەی بینیم، وێنەی منی کۆکردەوە و فشاری لێکردم بۆ بینینی، بڕیارم دا بە باوکم بڵێم، باوکم باوەڕی پێدەکردم، چونکە ئەو ئاگاداری پەرەسەندنی دیجیتاڵی بوو، ئێمە بەڕێوەبەرایەتی زانکۆمان لەبارەی وردەکارییەکانی ڕووداوەکەوە ئاگادار کردەوەو ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر.

 

فشار لەسەر ژنان هەیە

سەمیرە عادل دەربارەی ئەو هەڕەشەی ڕووبەڕووی بووەتەوە بە خێزانەکەی وت، بەڵام زۆر ژن هەن کە ئەم بوێرییەیان نییە، ئامنیە ئەلمالیکی، نووسەری تایبەتمەند لە دۆسیەی ژناندا کە بەردەوامە لە کارەکانی لەسەر ئەم بابەتە، وتی: ئامێرە دیجیتاڵییەکان مەترسیدارتر دەبن، ئامرازە تەکنەلۆژییە مۆدێرنەکان دەبنە زەوییەک بۆ پیاوان بۆ ئەوەی فشاری زیاتر بخەنە سەر ژنان.

 

"ترس لە زیادبووندایە"

ئامنیە ئەلمالیکی ڕایگەیاند، زانیاری دەربارەی ناسنامە و وێنەی ژنان و زانیاری دەربارەی ژیانیان دزراوە و وتی: هەندێک لە ژنان دەڵێن ڤیدیۆی ساختە دروست دەکرێن، وا دەردەکەوێت کە تۆ نازانیت ساختەن، بە تایبەتی لە شارەکان و گوندەکانی دوور لە ناوەندەکان، ترس لە پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە. بۆ نموونە، ئەزموونی کەسێکم بینی کە بە باشی لە تەکنەلۆژیا تێناگات، ژنێک لە کارگەیەک کار دەکات لەژێر فشاری بەڕێوەبەرێکدایە ئەم بەڕێوەبەرە ماوەیەکی زۆرە فشاری خستووەتە سەر ئەو ژنەی کە لە کارگەکەدا کار دەکات بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی و پێشێلکردنی سنوورەکان و مافەکانی، بەڕێوەبەرەکە سوودی لە تەکنەلۆژیا وەردگرتووە بە ئامادەکردنی ڤیدیۆیەک بە مۆنتاژکردنی وێنەکانی، بەهۆی ترسەوە ژنەکە داواکارییەکانی بەڕێوەبەرەکەی قبوڵ کردووە.

 

"پێویستە میکانیزمەکان جێگیر بکرێن"

ئامنیە ئەلمالیکی ئاماژەی بەوەشکرد بەهۆی ئەوەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی نییە خیزان ئاگاداری بارودۆخەکە نین و وتی: پیاوێک لێکۆڵینەوە لە ڤیدیۆی خوشکەکەی، هاوژینەکەی یان کچەکەی ناکات کاتێک دەیبینێت، وا بیرناکاتەوە کە شتەکە دروستکراوە، لەبەر ئەوەیە کە کچان و ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی ئەم هەڕەشانە دەبنەوە داواکارییەکانی ئەو کەسانە قبوڵ دەکەن، بەڕاستی ئەم کێشەیە زۆر ئاڵۆزە و پێویستە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەستێوەردان بکەن، پێویستە میکانیزمی پاراستنی ژیانی ژنان لەو ئامرازە مۆدێرنانە دروست بکرێت.

 

"پێویستە کاری هۆشیاریی ئەنجام بدرێت"

ئامنیە ئەلمالیکی ڕایگەیاند، پێویستە ئەنجومەنە نیشتیمانییەکان خەڵک هۆشیار بکەنەوە لە مەترسییەکانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن و بۆ ئەوانەی کە ناچارکراون سکاڵا لەسەر توندوتیژی دیجیتاڵی بکەن، وتیشی: ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژنان دەتوانن وەک هۆشیارییەک لە دژی توندوتیژی دیجیتاڵی کار بکەن، پێویستە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی پێشێلکارییەکان پلان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دروست بکرێت.