زۆربەی ئەو پاشماوە پلاستیکیانەی کۆدەکرێنەوە ڕیسایکڵ ناکرێن

توێژینەوەکان ئاشکرایدەکەن، زۆربەی ئەو پاشماوە پلاستیكیانەی كە كۆدەكرێنەوە ڕیسایکڵ ناكرێن.

ناوەندی هەواڵ

 

 ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی لەسەر پاشماوەكانی پلاستیك كراون، زۆربەی ئەو پاشماوە پلاستیكیانەی كە كۆدەكرێنەوە بەهیچ شێوەیەك ڕیسایكل ناكرێن، لە كاتێكدا ئەو بەشە بچوكەی كە ڕیسایكل دەكرێت تێكەڵەیەكی ژەهراوی مادە كیمیاییەكانی تێدایە كە وادەكات بۆ خۆراك و بەكارهێنانەكانی تری بەكاربەر نەگونجێت.

 

هەروەها روونکراوەتەوە كە قەیرانی پیسبونی پلاستیك لە ژێر كۆنترۆڵ دەرچوەو پێویستە هەنگاوی جدی بۆ بنرێت.
 

ئاماژە بەوەشکراوە، ساڵانە ١٢ ملیۆن تۆن پاشماوەی پلاستیك لە زەریاكاندا كۆتایی دێت و تەنها ٩٪ی هەموو پلاستیكێك كە لەساڵانی ١٩٥٠وە بەرهەم دەهێنرێت ڕیسایكل دەكرێت.