ئەمەل کلۆنی خەڵاتی سەرکردایەتی وەرگرت

ئەمەل کلۆنی پارێزەر، خەڵاتی سەرکردایەتی لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی 'DVF' وەرگرت.

ناوەندی هەواڵ

 

پارێزەر ئەمەل کلۆنی، بەهۆی چالاکییەکانی و بەرگریکردنی لە زۆرلێکراوەکانی سەرتاسەری جیهان، خەڵاتی سەرکردایەتی لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی 'DVF' وەرگرت، کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨٠یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس لە ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.

 

ئەمەل کلۆنی یاخود ئەمل علمەدین، پارێزەر و چالاکوانی بە ڕەگەز لوبنانییە، لە ئاستی نیودەوڵەتیدا کاری کردووە، لەگەڵ هاوژینەکەی دامەزراوەی کلۆنی بۆ دادپەروەری دامەزراندووە، بەرگری لە چەندین کەسایەتی بەناوبانگ کردووە.

 

ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ئابچالاکییەکانی ٨٠یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس بە فیلمی 'Comandante'  لە ڤێنسی ئیتاڵیا دەستیپێکرد و تا ٩ی ئەیلوول  بەردەوام دەبێت، تێیدا لیلیانا کاڤانیی ٩٠ ساڵ وەک دەرهێنەرێکی ژن بۆ یەکەم جار خەڵاتی شێری زێڕینی وەرگرت.