ڕژێمی ئێران سەنگەری بلۆک لەناو شاری سنە دروستدەکات

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی ژینا ئەمینی، هێزی ئەمنی لە زۆرێک لە شارەکان بڵاوکراوەتەوە و ڕژێم دەستی کردووە بە دروستکردنی سەنگەر بە بلۆک.

سنە

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی تیرۆرکردنی ژینا ئەمینی، ڕژێمی ئێران دەستیکردووە بە دروستکردنی سەنگەر بە بلۆکی چیمەنتۆ لەناو شاری سنە، ئەمەش بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانە کە ئامادەکاری بۆ دەکرێت.

 

ماوەیەکە حکومەت پەنای بۆ هەموو فێڵێک بردووە، هەر لە ڕێنماییکردنی دەورییەکانەوە تا بڵاوەپێکردنی هێزە ئەمنییەکان و دەوریەکردنی ئاسمانی شار بە هێلیکۆپتەر و دەوریەکردنی شەقامەکان بە جلوبەرگی تایبەتەوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە بە نزیکبوونەوە لە ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی ترسی ڕژێمی ئێران لە دەنگی ناڕازی گەل زیاتر دەبێت.

 

یەکێک لەو فێڵە نوێیانە دروستکردنی سەنگەرە بە بلۆک، کە لە گەڕەکی بەهاران، لە چوار ڕیانی پاوان دروستیان کردووە، هەروەها لە چەندین شوێنی دیکەش سەنگەرەکان بینراون، جێی ئاماژەیە، لە نزیک چەند سەنگەرێکەوە، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەبینرێت، کە پەیامی خۆپیشاندەرانە بۆ ڕژێم و دەڵێن، ئێمە لە نزیک سەنگەرەکانی ئێوە و لە ژێر گۆشتتاندا وەستاوین.