تینا سەفایی خەڵاتی ژنانی چالاکی لە بواری گۆڕانی کەشوهەوادا بەدەستهێنا

تینا سەفایی، هاوڵاتییەکی ئێرانی-کەنەدییە و خەڵاتی ژنانی چالاک لە بواری گۆڕانی کەشوهەوا لە شاری تۆرۆنتۆی وڵاتی کەنەدا بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

تینا سەفایی، وەک دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای پاک، بەڕێوەبەر و دابینکەری پلاتفۆرمی کۆنترۆڵکردن و بەڕێوەبردنی کاریگەری کاربۆن، خەڵاتی ژنانی چالاکی لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوای ساڵی ٢٠٢٣ی بەدەستهێنا،  کە لەلایەن شارەوانی شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا و بە پاڵپشتی دارایی کۆمپانیای A Canada ئامادەکراوە.

 

ساڵانە خەڵاتەکە دەبەخشرێتە ژنێک لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا کە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوادا چالاکن، ئەمساڵیش خەڵاتەکە بەخشرایە تینا سەفایی.

 

تینا سەفایی یەکێکە لە دامەزرێنەران و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای پاک سۆڵوشنز، کە پلاتفۆرمێکە تایبەتە بە یارمەتیدانی خەڵک بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە ژینگەییەکان لەسەر بنەمای شێوازی ژیانیان، لە هەمان کاتدا یارمەتی کەمکردنەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دەدات، هەوڵیش دەدات کۆمەڵگەکان بەڕێوەبردنی دەردانی کاربۆن هاوسەنگ بکەن.

 

تینا سەفایی دکتۆرای لە زانکۆی تۆرۆنتۆ لە ئەندازیاری کارەبادا هەیە، بە گرنگیدان بە وزەی نوێبووەوە.