مانگی ئایار ٦ هەزار و ٧٢٨ کەیسی جیابوونەوە لە عێراق تۆمار کراوە
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاشکرای کرد، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا ٦ هەزار و ٧٢٨ کەیسی جیابوونەوەی هاوژینەکان تۆمار کراوە.
ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، لە سەرتاسەری وڵاتدا جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا، ٦ هەزار و ٧٢٨ کەیسی جیابوونەوە تۆمار کراوە، بەم پێیە لە ڕۆژێکدا نزیکەی ٢٢٤ کەیسی جیابوونەوە هەبووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە شارەکانی بەغدا و بەسرە و نەینەوا بەرزترین ڕێژەی جیابوونەوە تۆمار کراوە، پارێزگاکانی واست و سەڵاحەدینیش نزمترین ڕێژەیان تێدا تۆمار کراوە.