سیاسەتی قڕ کردن لە عەفرین بەردەوامە

ڕیحان عەلۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری عەفرین-شەهبا، باسی لە سیاسەتی قڕکردن کرد کە لە ناوچە داگیرکراوەکاندا جێبەجێ دەکرێت و وتی: بە ئامانجکردنی ژنان سیاسەتی قڕکردن نیشان دەدات.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- لەو کاتەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ عەفرینیان داگیرکرد، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ناوچەکە بەردەوامەو بەم دواییانە، لە ١٤ی حوزەیران، چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ژنێکی کوردی تەمەن ٣١ ساڵیان بە ناوی "ئوفێ شێخ زەعیم" کوشت و بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش کرایە سەر ماڵەکەی لە نزیک دەروازەی مارات لە شاری عەفرین.

 

ڕیحان عەلۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری عەفرین-شەهبا، سیاسەتی کوشتنی ژنانی لە ناوچە داگیرکراوەکان هەڵسەنگاند.

 

پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر بە ژنان و منداڵان

ڕیحان عەلۆ تیشکی خستە سەر سیاسەتی دەوڵەتی تورک لە عەفرین و وتی: لەم دواییانەدا کردەوە و پێشێلکارییەکانی داگیرکەران لە عەفرین سیاسەت و بیرکردنەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا نیشان دەدات کە دەیانەوێت ویستی ژنان و کۆمەڵگە لە عەفرین بشکێنن، ڕووداوەکانی عەفرین یەکەم جار نییە و ئێمە دەزانین هەتا چەتەکان لە عەفرین دەمێننەوە، کردەوە و پێشێلکارییەکان بەردەوام دەبن، بە درێژایی ساڵەکانی داگیرکردنی عەفرین، بە تایبەتی پێشێلکارییەکان دژی ژنان و منداڵان ئەنجام دەدرێن، بە شێوەیەک دەستدربە شێوەیەک دەستدرێژی دەکرێتە سەر منداڵان، ئەنجامدانی کردار شتێکی نوێ نییە، چونکە ڕاستیی عەقڵییەت و دەسەڵاتی فاشیستییە، لە ژێر ناوی ئاییندا، ئەوان دەیانەوێت پیسی دەروونی خۆیان ئاشکرا بکەن.

 

سیاسەتی قڕکردن

ڕیحان عەلۆ ئاماژەی بەوەدا کە ژنان بە ئازادی خۆیان بزووتنەوەو ڕێکخراوەکەیان بەهێز کردووە، بۆیە ئێستا لەلایەن چەتەکانەوە دەکرێنە ئامانج و وتی: پێش داگیرکردنی عەفرین، ژنان ئازادی خۆیان لەو ناوچەیەدا ناسیبوو، لە هەمان کاتدا ڕێکخراوەکەیان لە ناوچەکەدا بەهێز دەکرد، لەبەرئەوە ئێستا ڕووبەڕووی سیاسەتی قڕکردن دەبنەوە لە عەفرین لەلایەن چەتە داگیرکەرەکانەوە دەکرێنە ئامانج،. لە عەفرین ڕۆژانە ژنان ئەشکەنجە دەدرین و دەکوژرێن، . هەروەها ژنێک بە ناوی "ئوفێ شێخ زەعیم" یەکێک بوو لەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی داگیرکاری بووەوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا، ئەم پێشێلکارییە بە مانای نەبوونی ویستی و بوونی ژنان لە ناو کۆمەڵگەدا دێت، ژیانی ژنان لە عەفرین ئێستا تاریکە و ناتوانن بە ئازادی لە خاکی خۆیاندا هەڵسوکەوت بکەن، بۆیە خێزانەکان ناچار دەبن لە تەمەنێکی زوودا هاوسەرگیری بە منداڵەکانیان بکەن و هاوسەرگیری دووەم قبوڵ بکەن تەنها بۆ ئەوەی خۆیان لە کردەوەکانی داگیرکردن ڕزگار بکەن.

 

بانگەوازی هۆشیاری بۆ ناوچە داگیرکراوەکان

ڕیحان عەلۆ داوای لە ڕێکخراوەکانی ژنان و مافەکانی مرۆڤ کرد بچنە ناوچە داگیرکراوەکان و لە کۆتاییدا وتی : وەک کۆنگرەی ستار، داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ژنان و مافەکانی مرۆڤ دەکەین کە بچنە ناوچە داگیرکراوەکان بۆ ئەوەی ڕاستی داگیرکاری و چەتەکانی ببینن و جیهان و خەڵکیش ئاگادار بکەنەوە کە ژنان لەو ناوچانەدا ناتوانن بە ئازادی خۆیان هەڵسوکەوت بکەن و ڕووبەڕووی پێشێلکاری و کردەوەی نامرۆڤانە دەبنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، بانگەوازی ئێمە بۆ ئەوانەی لە عەفرین دەژین ئەوەیە کە هەڵوێستێکیان هەبێت و بڕیار لە دژی داگیرکاری بدەن و ڕاپەرن بۆ ئەوەی ژیانێکی شکۆمەندانە بژین نەک ببنە کۆیلەی دەسەڵاتداران.