لە بەغدا باندێک لە کاتی فرۆشتنی منداڵێکدا دەستگیرکران

باندێکی پێنج کەسی لە بەغدای پایتەختی عێراق دەستگیرکران، کە دەیانویست منداڵێک بە ٢٥ ملیۆن دینار بفرۆشن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٢٠ی ئایار، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ ڕووبەڕووبونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، باندێکی پێنج کەسیان دەستگیرکردووە، کە ویستویانە منداڵێک بە ٢٥ ملیۆن دینار بفرۆشن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو منداڵەی ویستویانە بیفرۆشن تەمەنی پێنج ساڵ بووە و پۆلیس لە کاتی کارە بازرگانییەکەدا دەستگیری کردوون.