پەرلەمانی ئەوروپا دەنگ بە پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی ئەستەنبوڵ دەدات

ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا لە بەرژەوەندی یەکێتی ئەوروپا دەنگ بە پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی ئەستەنبوڵ بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا پشتگیریان لە کوتلە-بلۆکی پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی ئەستەنبوڵ کرد، سەرەڕای ناڕەزایەتی چەند وڵاتێکی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر بەم ڕێککەوتنە، چونکە ڕێککەوتنەکە گرنگترین ئامرازە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.

 

ئەو وڵاتانەی یەکێتی ئەوروپا ڕەتیدەکەنەوە ڕێککەوتننامەی ئەستەنبوڵ پەسەند بکەن، ناچار نابن لە پەرلەمانی ئەوروپا دەنگ بە بەرژەوەندی ڕێککەوتنەکە بدەن، بەڵام هێشتا دەبێت پارێزگاری زیاتر لە ژنانی وڵاتان بکەن.

 

لە لایەکی دیکەوە ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا، دوێنێ چوارشەممە، ١٠ی ئایار، لە ستراسبۆرگی ئەڵمانیا، پشتگیریان لە پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکە لەلایەن بلۆکەکەوە کرد و بەو هۆیەوە ئەو وڵاتانەی یەکێتی ئەوروپا کە ڕێککەوتنەکەیان واژۆ نەکرد، ناتوانن پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکە ڕابگرن لەسەر ئاستی یەکێتی ئەوروپا، بەپێی ئەوەی لە بڕیارەکەی دادگای دادوەری ئەوروپا لە ساڵی ٢٠٢١دا ئاماژەی پێکرا کە زۆرینەی شایستە، تەنها پێویستە پشتگیری لە دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا بکرێت نەک کۆدەنگی، وەک یەکێتی ئەوروپا دەنگی لەسەر دابوو ڕێککەوتنەکە بۆ پشتگیری ٤٧٢ دەنگی بەڵێ و ٦٢ دەنگی نەخێر و ٧٣ دەنگی بێلایەنی بەدەستهێنابوو.

 

شایانی باسە کە ڕێککەوتننامەی ئەستەنبوڵ بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە واژۆ کرا، بەڵام چونکە وڵاتانی بولگاریا، کۆماری چیک، هەنگاریا، لاتڤیا، لیتوانیا، سلۆڤاکیا و پۆڵەندا ڕەتیانکردەوە واژۆی بکەن، نەگەشت بە پەسەند کردن.

 

لەم چوارچێوەیەدا هێلێنا دالی، کۆمیساری یەکسانیەکان لە تویتەردا نووسیویەتی "هەنگاوێکی مێژووییە بۆ پێشەوە کە پەیامێکی بەهێز دەنێرێت سەبارەت بە گرنگی مافەکانی ژنان لە یەکێتی ئەوروپا، توندوتیژی دژی ژنان لە یەکێتی یەکسانیدا جێگەیەکی نییە".

 

لە بەیاننامەیەکدا بۆ لیژنەی ئازادییە مەدەنییەکان، دادپەروەری و کاروباری ناوخۆ، پشتڕاستکرایەوە، "یەکێک لە هەر سێ ژن لە یەکێتی ئەوروپا تووشی توندوتیژی جەستەیی یان سێکسی بووە لە کۆی گشتی ٦٢ ملیۆن ژندا، هەروەها پۆڵەندا هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکە دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٥دا واژۆی کردووە، دەوڵەتی تورکیاش لە ساڵی ٢٠٢١ لە یەکێتی ئەوروپا کشایەوە و ئەمەش ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی لەو وڵاتەدا لێکەوتەوە.